وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا قوتابیان و خوێندکارانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیانەوە، ئەوانەی دەرچوون و دەرنەچوون، داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان (وەزاری) دەبن، پێویست ناکات تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام بدەن.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکی وەزاری رایگەیاند، ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی شەممە 30-5-2020 لەبەر سەلامەتی قوتابیان و کەمکردنەوەی قەرەباڵخی لە ناوەندەکانی تاقیکردنەوە، پاش وەرگرتنی نوێترین هەڵسەنگاندنی رەوشەکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کە لە 30-5-2020 ئاراستەمان کراوە، بڕیاردرا بە:
1-قوتابیان و خوێندکارانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیانەوە، ئەوانەی دەرچوون و دەرنەچوون، داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان (وەزاری) دەبن، پێویست ناکات تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام بدەن.
2- تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندن (10) نمرە بڕیار دەدرێر بە قوتابیانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی، ئەو (10) نمرەی بڕیارە بۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمە و پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمیش دەگرێتەوە.
3-پاش سوودمەندبوون لە (10) نمرەی بڕیار، ئەو قوتابیانەی لە سێ وانە زیاتر دەرنەچووبێتن لە وەرزی یەکەم، واتە چوار وانە و زیاتری کەوتنیان هەبێت، لە رۆژی یەکشەممە، 7-6-2020، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام دەدەن. تاقیکردنەوەکان دەبێت بەگوێرەی رێنمایی تەندروستی بێت و قوتابی بەبێ ماسک و دەستکێش ناتوانێت بەشداریی تاقیکردنەوەکان بکات.
4- تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی قۆناخی پێنجەمی پەیمانگەکان (حکومی و ناحکومی) دوادەخرێت بۆ رۆژی یەکشەممە 28-6-2020.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق