ئۆپێک وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی پێشدەخات

ليست هناك تعليقات


سەرۆکایەتی رێکخراوی ئۆپێک پێشنیازی کردووە کۆبوونەوەی وەزیرانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک پلەس لە رۆژی 4 ی مانگی داهاتوو و زووتر لەو کاتەی کە پێشتر راگەیێندرابوو بەڕێوەبچێت.

پێشتر رۆژانی 9 و 10 ی مانگی شەش بۆ بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیە دەستنیشانکرابوو، بەڵام محەممەد ئەرکاب، وەزیری وزەی جەزائیر کە سەرۆکایەتی ئێستای ئۆپێکی دەکات رایگەیاندووە، پێشخستنی ئەو کۆبوونەوەیە یارمەتی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دەدات، ئەو پشکەی کە بۆ کڕیارەکانی خۆیان مانگانە پێشنیازی دەکەن، ئاسانتر دەستنیشانی بکەن.

رۆژانی 10ی مانگ، وڵاتە بەرهەمهێنەرە نەوتییەکانی وەک سعودیە و عێراق و کوێت پشکی کڕیارانی نەوتی خۆیان دیاریدەکەن و پێیان دەڵێن کە چەندە نەوتیان پێدەفرۆشن.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بەرهەمهێنەرانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی رۆژانە 9 ملیۆن و 700 هەزار لە ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان.

بەپێی نوێترین راپرسی کە لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرزەوە کراوە، لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رێکخراوی ئۆپێک دابەزیوە بۆ کەمتر لە 25 ملیۆن بەرمیل کە کەمترین ئاستییەتی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا. هۆکارەکەشی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی ئۆپێک پلەس دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەو کەمکردنەوانەی کە لە ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتانی وەک ئەمریکا و کەنەدا روویداوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە ئاستی پابەندبوونی دوو وڵاتی عێراق و نایجیریا بە رێککەوتنەکەی ئۆپێک پلەس 74٪ بووە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif