پارتی لەمساڵدا ١٤هەمین كۆنگرە دەبەستێت

ليست هناك تعليقات


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ کۆنگرەی 14 دەبەستن و ئامادەکارییەکان تەواو بوون، بڕیاریشە کۆنگرەکە لە دهۆک ببەسترێت.

جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "بەکاتی دهۆک"ی رادیۆی رووداو گوتی "ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی 14 بەردەوامن و لیژنەی ئامادەکاریش کارەکانی خۆی تەواوکردووە، زنجیرەیەک دیراساتی ئەکادیمی لەنێو کەسانی نوخبەی پارتیدا کراوە و چاوەڕوانی ئاساییبوونەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان و نەمانی مەترسییەکانی کۆرۆنا دەکەین بۆ کۆنگرە".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتیشی "بە دڵنیاییەوە کۆنگرەی پارتی لە ساڵی 2020دا دەبەسترێت و پێشنیازێکیش دراوە بە سەرۆک بارزانی بۆئەوەی کۆنگرەکە لە دهۆک ببەسترێت، ئەویش پێشنیازەکەی قبووڵکردووە، ئەمەش بۆ یەکەمجار دەبێت کۆنگرەی پارتی لە دهۆک ببەسترێت".

تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان 13 کۆنگرەی بەستووە، دوا کۆنگرەی لە ساڵی 2010 بوو کە تێیدا مەسعود بارزانی بە سەرۆک و نێچیرڤان بارزانی بە جێگر هەڵبژێردران.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif