وتەبێژی پارتی: لا مەركەزیەت خاڵی ڕێككەوتنەكەمانە

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، لامەرکەزیەت یەکێکە لە خاڵەکانی رێکەوتنیان لەگەڵ یەکێتی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات، بەشێک بووە لە فیکری پارتی.

مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، پارتی ھیچ بەربەستێکی بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزییەت نییە، بەو پێیەی لە جیاوازی و تایبەتمەندیی پارێزگاکان تێدەگەن و دیراسەیان کردووە.

مەحمود محەمەد باس لەوە دەکات، "کاتێک لەگەڵ یەکێتی، ھاوکات گۆڕانیش رێککەوتنیان کردووە، یەکێک لە خاڵەکان لامەرکەزییەت بووە، مەجبوورنەکراون، بەڵکو ویستی پارتی بووە، تا رۆتین نەمێنێت و کارئاسانی بۆ ھاوڵاتیانی پارێزگاکان بکات و خزمەت بە خەڵکی بکات، نەک خزمەت بە ھەندێک لایەن بکات".

مەحمود محەمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەندێک کەس نایانەوێت حکومەتی ھەرێم دەسەڵاتەکانی لە سەرتاسەری ھەرێم جێبەجێ بکات و ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن"، 

دەشڵێت "بابەتی لامەرکەزی نابێ ببێتە ھۆی لەتکردنی ھەرێمی کوردستان، یانیش وەک کارتێکی گوشار بەکار بھێندرێت، کە مەبەستیان بێ دەسەڵاتی خۆیان لە ناوچەیەک بپارێزن و ئەوانی دیکەش رەش بکەنەوە، ئەوەش ھیچ لایەنێکی سیاسی قبووڵیان نییە، ھاوکات جەماوەریش قبووڵی وەھا کارێک ناکەن."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif