بێکاری دەمامكدار

ليست هناك تعليقات


د.فلاح مستەفا سدیق
-
بێکاری دەمامكدار(البطالة المقنعة) لەهەرێمی کوردستان:

بێکاری واتە کەسانێك توانای کارکردنیان هەیە بەلام کاریان دەست ناکەوێت، کار واتە ئەنجام دانی چالاکی بۆ گەیشتن بەئامانج لەنێویاندا چالاکی بەرهێنان.
بێکاری جۆری زۆرە لەنێویاندا بێکاری دەمامکدارە کەزیاتر بۆ ئەو فەرمانبەر وکرێکارانە بەکار دێت کەکاری هەیە بەلام بەرهەمیان نییە، وتەنها بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان کرێیان دەدەنێ.

لەسالی 2018 توێژینەوەیەکمان بلاوکرایەوە لەسەر رۆلی نوسینگەکانی بەکار بردن بۆ نەهێشتنی دیاردەی بێکاری، لەم توێژینەوەیەدا تیشکمان خستە سەر ئامارێك کەبەهاوکاری خوێندکارە خۆشەویشتەکانم، کەئەنجامدا وبۆم دەرکەوت کەزیاد لە 36% سنوری سلێمانی بێکاری تێدا، هەرچەندە ئەو رێژەیە لە لای هەندێ ئابوریناس زۆر بوو بەلام لەئامارەکە پشتمان بەبێکاری دەمامکدار بەستبوو.

حکومەتی بەحزبی کراوی هەرێمی کوردستان لە لایەن پارتی دیموکراسی کوردستان ویەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەبێ پشت بەستن بەپلانێکی دارێژراو هەستان بۆ گەیشتن بەکورسی دەسەلات، بەدامەزرادنی هەزاران فەرمانبەر، ئەمە جگە لەبندیوارەکان کەدەوام ناکەن ولەسەر فەرمانبەر هەژمار دەکرێن، بەبێ ئەوەی لەناو فەرمانگەکاندا شوێنێکی یان کارێکی دیاری کراوی هەبێت، ولەئەنجامدا هێزێکی بێکاری موچە خۆری دروست کرد کەئێستا هەرچی دەکات توانای دابین کردنی موچوکانیانی نییە.

لەهەمان کاتدا دەبێت دان بەو راستییە بنێین کەهاولاتی کورد خاوەن مۆرالی (ئەوەی کار نەکات ناخوات) نییە، وزۆربەی زۆری ئەوانەی بەناو فەرمانبەرن کاری دووەم وسێهەم دەکەن تا کار گەیشتووەتە ئەوەی ئەم بێکارە دەمامکداران بونەتە هۆکار بۆ دروست کردنی هێزێکی تری بێکار لەکۆمەلگادا.

ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکخستنی ئەم هێزە بێکارە دەمامکدارانەیە بەوەی دەوامیان رێکبخاتەوە ودیاردەی دوو کاری وسێکاری نەهێلێت، هەروەها کار لەسەر رێکخستنی بازاری تایبەت بکات وئەوەی فەرمانبەرە رێگای پێ نەدرێت لەکەرت تایبەت کار بکات، بەپێچەوانەوە ئەوەی لەکەرتی تایبەت کار دەکات پلەی فەرمانبەری لێ وەربگیرێتەوە، بەتایبەتی کاتی دەوام چونکە فەرمانبەر لەهەموو جیهان کاتی دەوامی دیاری کراوە، بەلام ئەوەی لەهەرێمی کوردستان هەیە دەوام نییە بەلکو بێکارییەکی دەمامکدارە چونکە هیچ بەرهەمێکی نییە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif