بەسام علی: یەكیەتی پێیەكی لە حكومەتە و پێكەیتری ئۆپۆزسیۆن

ليست هناك تعليقات


ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی گلەیی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەڵێ "پێیەکی لە حکومەتە و پێیەکی لە ئۆپۆزیسیۆنە، ناکرێ لە حکومەت بیت و ئۆپۆزیسیۆنیش بیت"،

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری هەڵەبجە و ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی، لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەكی تلفزیۆنیدا رایگەیاند، هەموو بڕیارەکانی حکومەت بەشێوەی دەستە جەمعی دەدرێن و هیچ لایەنێک پەراوێز ناخرێت، لەوبارەیەوە گوتی "تیمی یەکێتی و گۆڕان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئازادی کاری خۆیان دەکەن، بەڵام یەکێتی کە بەشدارە لە حکومەت کەچی لە دەرەوە وەکو ئۆپۆزیسیۆن رەفتار دەکات، واتە پێیەکی لە حکومەتە و پێیەکی لە ئۆپۆزیسیۆنە".

بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری هەڵەبجە گلەیی لە هەندێک لە پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق کرد و گوتی "ئەگەرچی گۆڕان بەشدارە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەچی بەشێک لە پەرلەمانتارەکانیان لە بەغدا دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، تەنانەت ئەوەی هەندێک لەوان دەیکەن رکابەر و دوژمنەکانیشمان لە دژی کورد نایکەن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif