ئیسرائیل: بەتوندی وەڵامی جموجوڵە سەربازییەکان دەدەینەوە

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
وەزیری بەرگی ئیسرائیل رایگەیاند، تا ئێران لەسوریا دەردەچێت ئەوان بەوردی چاودێری جموجوڵە سەربازییەکان لەناو خاکی ئەو وڵاتە دەکەن و بەتوندیش وەڵامیان دەدەنەوە.
بەپێی هەواڵێکی فرانس پرێس، ئەمڕۆ نافتالی بینێت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندوە، تا ئێران لەسوریا دەردەچێت ئەوان بەوردی چاودێری جموجوڵە سەربازییەکان لەناو خاکی ئەو وڵاتە دەکەن و بەتوندیش وەڵامیان دەدەنەوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل راشیگەیاندوە، ئێران هیچ ئیشێکی لەناو خاکی سوریادا نیە، لەبەرئەوە ئەوان لەهێرشکردن بۆسەر ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامدەبن تا لەناوخاکی سوریادا بمێننەوە.
ئەمڕۆ چەند کاتژمێرێک پێش ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، حکومەتی ئەو وڵاتە لەرێگەی هێرشی ئاسمانییەوە هێرشیکردە سەر گروپێکی میلیشیای سەربە ئێران و بەهۆیەوە 14 چەکدار کوژران.
تا ئێران لەسوریا دەردەچێت ئەوان بەوردی چاودێری جموجوڵە سەربازییەکان لەناو خاکی ئەو وڵاتە دەکەن و بەتوندیش وەڵامیان دەدەنەوە
ئێران هیچ ئیشێکی لەناو خاکی سوریادا نیە، لەبەرئەوە ئەوان لەهێرشکردن بۆسەر ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامدەبن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif