مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، داوا لەهاوڵاتیان دەكەن لەجەژنی رەمەزاندا رێكارەكانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەكان لەبەرچاو بگرن، هەروەها وتی بەهۆی لێكەوتە ئابورییە كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت رووبەڕووی دۆخێكی سەختی ئابوری بونەتەوە و لەدەرەوەی خواستی ئێمەیە، لەهەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان، هەموو هەوڵێكیان خستەگەڕ بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغداد.
له‌سه‌ر دۆخۆی ناوخۆیی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی وتیشی ئێمه له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیدارین، به‌مه‌رجێك ئه‌و لامه‌ركه‌زیه‌ته چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و ئاشكراشیكرد كه هه‌رێمی كوردستان 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره و ئه‌و قه‌رزانه‌ش له ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق