ڕاپۆرت
-
لە دۆخێک‌دا حکومەتی عێراق بۆ رزگاربوون لە قەیرانی دارایی و داڕووخانی نرخی نەوت، هەوڵی پیادەکردنی سیاسەتی فرەچەشنی سەرچاوەی داهات دەدات، ئاگرێکی نادیار بەروبوومی کشتوکاڵیی دەسوتێنێت و سەرچاوە ئاوییەکانیشی دەبەسترێن، عێراق تاوێک بە ئاگری کێڵگەکان دەسوتێت و تاوێک بەو بێئاوییەی کە تورکیا دووچاری دەکاتەوە دەخنکێت.
لە دووساڵی رابردوودا عێراق بەهۆی زۆری باران بارینەوە، بەرەوپێشچوونێکی بەرەو پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆ بەدیهێنا، بەتایبەتی لەبەرهەمی گەنم و جۆ و چەند بەرهەمێکی دیکەدا. ئەو بەرەوپێشچوونەی بەرهەمی ناوخۆیی هەرزوو رووبەڕووی زۆر کێشەبووەوە، دیارترینیان سووتانی رووبەرێکی فراوانی بەرهەمی دانەوێڵەی عێراقە لە وەرزی دروێنەدا.
ئەو ئاگرانەی لە دووساڵی رابردوودا، رەنجی جوتیاران بە ئامانج دەگرن و دڵ و کێڵگەکانیان پێکەوە دەسوتێنن، هەزاران دۆنم زەوی بەرهەمی کشتوکاڵیی لە وەرزی دروێنەدا سوتێندراو‌ن، لە پارێزگاکانی، کەرکوک، دیالە، نەینەوا، سەلاحەدین، دیوانیە، نەجەف، بابل و بەسرە.
بۆچی دەسوتێندرێن؟
موئەیەد جحیشی شارەزای کاروباری ئەمنی، بۆ ماڵپەڕی (الحل) ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ئاگرانەی کە کێڵگەکان بە ئامانج دەگرن، لە دووساڵی رابردوودا، پلانێکی هەرێمییە، بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت عێراق بگات بە ئابووری خۆبژێوی.
ئەو چاودێرە پێی وایە، بەدیهێنانی ئابووری خۆبژێوی کشتوکاڵیی لە عێراق، واتە زیانێکی گەورە بۆ ئێران بەوپێیەی لە رابردوودا سەرچاوەیەکی سەرەکی بووە بۆ عێراق بۆ دابینکردنی پێداویستی و فرۆشتنی بەرهەمەکان.
زۆربەی ئەو ناوچانەی کێڵگەی گەنم و جۆو رەزو باخەکانیان تێدا سوتاوە، لەو ناوچانەبوون کە دووربوون لەژێر کۆنتڕۆڵی داعش-ەوە، جگە لە چەند ناوچەیەک نەبێت لە موسڵ و کەرکوک.
بەبڕوای جحیشی، حکومەتە جیاوازەکان مەلەفی سوتاندنی کێڵگەکان ناکەنەوە، بەهۆکاری فشاری سیاسی"ئێران رێگە نادات عێراق ببێتە خاوەنی ئابووری خۆبژێوی لە هیچ بەرهەمێکدا، کشتوکاڵیی بێت یاخود پیشەسازی. بۆ ئەوەی عێراق پشت بە هاوردە ببەستێت، لەبەرئەوەی لەم رێگایەوە ئەگەر بەشێوەیەکی کەمیش بێت تاران دەستی دەگات بە دراوی قورس، بە تایبەت لەم دۆخە ئابوورییە قورسەدا.
شەڕی ئاو
تەحسین موسەوی پسپۆری کارووباری ئاو بۆ ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لە لێواری شەڕێکی گەورەدایە، کە لە شەڕی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارترە، دەبێت ئامادەکاری پێشوەخت بۆ ئەم شەڕە بکرێت، لە چوارچێوەیەکی فراواندا.
موسەوی پێیوایە، عێراق نزیکە لە بەدیهێنانی خۆبژێوی لە ماددە کشتوکاڵییەکاندا، ئەوە رێگەیەکە بۆ هەناردەی ئەو ماددانە بۆ وڵاتانی دیکە. بەڵام کێشەیەکی گەورەی ئاو عێراق دوور دەخاتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
ئاماژەی بەوەشكرد كە:"توركیا بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پلانەكەی بۆ تەواوكردنی بەنداوی ئەلیسۆ كە بەهۆیەوە سەدان دەریاچە لەسەر ڕووباری دیجلە وشك دەبن، ئەوەش بەواتای زیانگەیاندن بەنزیكەی چوار ملیۆن دۆنم زەوی، و دەبێتە هۆی دروستبوونی كارەسات لە بەرهەمی كشتوكاڵی".
سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە، پێویستە شانەیەكی باڵا بۆ قەیرانی ئاو بەفەرمانی سەرۆك وەزیران پێكبهێندرێت، و دەست بكرێت بەناردنی شاند بۆ توركیا بۆ تێگەیشتن لەگەڵ ئەنكەرە و ئاماژەكردن بەوەی عێراق سكاڵا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرزدەكاتەوە چونكە دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ پێچەوانەی رێككەوتنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانە سەبارەت بەچۆنێتی دابەشكردنی ئاو.
ئه‌وه پسپۆره ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، عێراق عەمباری باشی كۆكردنەوەی ئاو نییە و پشت بەو رێژەیە دەبەستێت كە لە توركیاوە بەردەدرێتەوە، لەو ساتەوەختەوەی كە پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆ دەستیپێكردووە، هەزاران گوندی كشتوكاڵی لەسەر ڕووباری دیجلە لەپارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالە و كەركوك و بەغداد بەتەواوەتی ووشك دەبن، ئەوەش ترسناكترین قۆناغ دەبێت، قورسترین قەیرانیش دەبێت كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.
هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق
حه‌مید نایف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان توانیویه‌تی بگاته ئاستی خۆبژێوی له زیاتر له ٢٥ به‌رهه‌می كشتوكاڵی له‌م ساڵدا. نایف دەڵێت، پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی وایه له‌م ساڵدا بگاته ئاستی خۆبژێوی له‌سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌زۆر به‌رهه‌مدا زیاده‌یان هه‌یه دیارترین ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش گه‌نمه، كه به‌رهه‌می ئه‌م ساڵ له‌پێداویستی ناوخۆ زیاتره.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌شڵێت:"وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له‌م ساڵدا پشتی به ئاوی باران به‌ستووه، هه‌روه‌ها سودیان له‌ئاوی ژێر زه‌وی وه‌رگرتووه، به‌ڵام پشتیان به‌ئاوی ده‌ریاچه و ڕووباره‌كان نه‌به‌ستووه، به‌تایبه‌تیش له‌م دۆخه‌دا كه كێشه‌یان له‌سه‌ر ئاو له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه".
سه‌باره‌ت به كێشه‌ى ئاو له‌گه‌ڵ توركیا باس له‌وه‌ده‌كات، حكومه‌تی عێراق پلانی هه‌یه بۆ چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌نداوی ئه‌لیسۆی توركیا،"ئه‌گه‌ر توركیا سوربوو له‌سه‌ر زیانگه‌یاندن به عێراق، به‌تایبه‌تیش كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق گرنگیه‌كی زۆر به به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی نه‌وت بكات له پشتیوانیكردنی بودجه‌دا، كارتی فشاری سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسی هه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ دان به‌وه‌دا ده‌نێت:"پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕدرێت دوای ده‌ستكردن به پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌وه زیان به‌و ناوچانه ده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌زاره‌ت وه‌ك هێڵی كشتوكاڵی پشتیان پێ ده‌به‌ستێت".
پەیسەرپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق