حکومەتی هەرێم: دەست بە دابەشکردنی مووچە دەكرێتەوە

ليست هناك تعليقات


كوردپلات - هەواڵ
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی کوردستان کە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدایان کردبوو کۆبووەوە و بڕیاردرا بەپێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستە ، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و قەرزەکانی حکومەت وەربگیرێنەوە.

لە کۆبوونەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندەکە و ئەندامانی شاندەکە ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا و گفتوگۆیان لەگەڵ کاربەدەستەکانی حکومەتی عێراق خستەڕوو .جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا کرایەوە بە ئاراستەی پاراستن و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا بۆ درێژەدان بە دانوستان، شاندەکە دووبارە سەردانی بەغدا بکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ، بەپێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستە، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرایەوە. هەروەها بڕیاردرا لەم هەفتەیەدا و دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دیاریکراو بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی قەرزداری حکومەتن رێوشوێنی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت دەستپێبکات.

سەبارەت بەو داواکارییانەی کە ئێستا لەبارەی لامەرکەزی ئیداریی لە ئارادان بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی، لایەنە بەشدارەکانی حکومەت جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "پرسی لامەرکەزی ئیداری و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی حکومەت، بە شێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. جەختیشیان لە یەکپارچەیی کیانی هەرێمی کوردستان و دژایەتی هەرجۆرە هەوڵێک بۆ دوو ئیدارەیی کردەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif