گوێ بە ھیچ نەدەیت

ليست هناك تعليقات

د.شێركۆ عبدلڵە
--
+ئازیزم ئەییییی توخواکەیییی

_خۆزگەم بەو دڵەت کەللە پووت ، خەفەت بەھیچ ناخۆی

+وەڵڵاھی لەم کورەی عەرزەدا کەس بە قەد من دڵی تەنگ نی یە

_ئەمە دڵت تەنگە گۆرانی ئەڵێی ،جا کەواتە ئەگەر زەوقت ھەبێ خۆ بەڕۆژی نیوەڕۆ و بەبەرچاوی کامێراکانی ئێن ئاڕ تی یەوە سواری سەرمان ئەبی

+ بەگم گۆرانییەکەی من غەمگین بوو

-بەو قسانە مەمخەلەتێنە..گۆرانی ھەر گۆرانی یە.غەمگین بێ و سێ جرتەکی بێ ھەر بە گۆرانی حسابە

+ئێ ئێ ئێ..تێ گەیشتم یەعنی گۆڕان بیت و پارتی بیت و یەکێتی بیت لە رۆژی قیامەتدا یەک شتە..ھەر دەسەڵاتیت .

-ئاخر باشە ھەی بێ ئیمان من کەی باسی قیامەت و رۆژی سیاسەتم کردووە؟

+ بە موباشیر نەتکردووە ڕاستە،بەس جەنابت ھەزار ساڵ عومرت بێ غەیر موباشیرەکانت لەوانەی رۆبیرتۆ کارلۆس خەتەرناکترن 

-موباشیر نا ڕۆڵە....بڵێ زیندوو

+زیندوو!! .. گەورەم زیندوو ھەر بۆ خوتبەی مەسئول ئەبێ..ئەھا لە تەلەفزیونا ئەنووسن ھەولێر زیندوو!!

-جا بەو قسەیەی تۆ بێت خوتبەی تەسجیل کراو وەک مریشکی بەرازیلیی جاران بەستوویەتی

+بەگم تووشی چورتمێکمان مەکە بۆ خاتری ئەسحابە ،واز لە خوتبەی سارد و لە مریشکی ناڕاستەوخۆ بێنە..

-ئەی چی بکەم ..ئاماری کۆرۆنات بۆ بخوێنمەوە؟

+نە نە نە نەکەی ئاممان. ھیچ شتێ بە قەد کۆرۆنا سیاسیاوی نی یە..تەشریف بەرە بۆ مەوزوعی ئەدەب

-ئەدەب؟؟..وەی بەسەر چاو..ئەو ڕۆژە دوو زەلام لەسەر ئەوەی کامیان بە ئەدەبترە یەک ملیۆن جنێویان بەیەکتری دا

+ئوستاز گیان من ئەدەبی سۆشیاڵ میدیات عەرز ناکەم. پێم خۆشە چوارینەیەکی خەییامم بۆ وەخوێنیت.

-لە ناو ئەم ھەموو ئەندامانەی یەکێتیی نووسەراندا بۆچی ئیللا خەییام؟

+بەگم خەییام بۆ ئێمە باشە .. وات لێ ئەکات گوێ بە ھیچ نەدەیت

-ڕاست ئەکەی ئافەرم..ڕێک عەینەن مەسئولەکان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif