نەوەیەك بەڕێوەیە، ئەوەشی بنیادنراوە تێكی ئەدا

ليست هناك تعليقات


د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی پسپۆڕی بواری ده‌رونی و مامۆستای زانكۆ:

من ده‌مێكه‌ وتوومه‌ جیلێك به‌ڕێوه‌یه‌ به‌ڕاستی ئه‌وه‌شی كه‌ بونیاد نراوه‌ تێكی ده‌دات

#جیلێكمان په‌روه‌رده‌ كردووه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر قبوڵ ناكات، دۆڕان قبوڵ ناكات ، به‌زه‌یی به‌ كه‌سدا نایه‌ته‌وه‌، ڕێزی پیرۆزییه‌كانی خۆی ناگرێت، لێبورده‌ی نیه

#خوێندكارم هه‌یه‌ نازانێت ناوی خۆی بنوسێت ، نازانێت به‌ كوردییه‌كی باش بنوسێت دوای دوانزه‌ ساڵ به‌كوردی خوێندن ، وه‌ڵڵاهیی كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه‌ مه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی دڵسۆز ، سه‌ركردایه‌تیه‌كی دڵسۆز سه‌رله‌نوێ له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌وه‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌ست پێ بكاته‌وه‌،

#هه‌رچی داهێنه‌ر بێ له‌م كوردستانه‌ و عێراقه‌ دژایه‌تی ده‌كه‌ن. چونكه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ هیچی پێ نییه‌ نایه‌وێت له‌خوار خۆیه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێك عه‌یب و عاره‌كانی دووباره‌ بكاته‌وه

#ئه‌گه‌ر 12 ی ئاماده‌یی بتوانن تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن، بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكان نه‌توانن؟! مه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مان دۆخییان نییه‌؟!

#ئه‌گه‌ر بچیته‌ ناو بازاڕ به‌ ئه‌ندازه‌ی 100 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ قه‌ڵه‌باڵغه، ئێ خۆ هه‌ر خوێندكاره‌كه‌یه‌ و دۆخی سایكۆلۆجی ته‌واو نیه‌ ئه‌وه‌تا له‌ كافتریایه‌ و جگه‌ره‌ ده‌كێشێت و ده‌چێت بۆ بازاڕ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ پاساوێكی وا نیه‌ تا بڵێیین ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌


#ترسم له‌وه‌یه‌ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌كرێت و به‌م بایكۆت و به‌م "به‌زمه‌"دا ده‌ڕوات، له‌داهاتوودا ده‌بێت به‌ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م، وه‌ زیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌دات.

دەنگی ئەمریكا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif