عێراق هەواڵە ناخۆشەكەی گەیاندە هەرێم

ليست هناك تعليقات



هەواڵ
-

حکومەتی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەران داوەتەوە و دەڵێت، هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

لە نووسراوەکەیدا حکومەتی عێراق کە رۆژی 7-5-2020 دەرچووە، باسی لەوە کردووە، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە حکومەتی عێراقەوە نییە، بەڵکو ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەبێت لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دابینی بکات.

حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بەوە دەکات هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، دەشڵێت، داواکارییەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق هەبووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

حەمید ئەلغزی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رۆژی 5-5-2020 واژۆی لەسەر نووسراوەکە کردووە، دەڵێت، بەپێی یاسای بودجە هەرێمی کوردستان دەبێت پابەندبێت بەوە داهاتی نەوتی و نا نەوتی رادەستی گەنجینەی گشتی بکات، پێچەوانەی ئەوە لە پارەی ساڵانی هەرێمی کورستان دەبڕدرێت.

هەروەها لەبارەی بڕگەکانی شەش و هەشتی نووسراوەکە کە ئاماژەی بەوەکردووە، کۆی گشتی ئەو پارەیەی نەدراوەتە هەرێمی کوردستان زیاترە لەو زیانەی لە رادەستنەکردنی نەوت پێیگەیشتووە وەک ئەوەی لەیاسای بودجەی 2019داهاتووە، ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران جەخت لەوەدەکاتەوە، بەپێی یاسای بودجە دەبێت هەرێمی کوردستان لایەنی کەم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی خاو رادەست بکات، هاوکات هەرێمی کوردستان پابەندە بەوەی ئەگەر زیادەیەک لە بڕی هەناردەکردنی نەوت هەبێت ئەوا پێویستە داهاتەکەی رادەستی گەنجینەی گشتی بکرێت، ئەمەش هاوڕێکە لەگەڵ بنەمای دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامان، هاوڕێکیشە لەگەڵ بنەمای دادپەروەریی و یەکسانی کە لە دەستووردا هاتووە، کە بەڵگەنامەیەکی دادوەرانەیە بۆ هەموو پارێزگاکان و دەستەکان و هەرێم و پارێزگاکان.

رۆژی 29ـی نیسان، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی حکومەتی عێراق لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دایەوە و رایگەیاند، بە بەڵگە بڕینی مووچەی هەرێمی کوردستان نایاسایی و نادەستوورییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif