عادل باخەوان: ڤاكسینی كازمی چارەی دەردەكانی عێراق ناكات

ليست هناك تعليقات


د.عادل باخەوان

-
بۆچی خۆر لە بەغداوە هەڵنایەت
بەخشینی متمانە بە موستەفا کازمی، دەکرێت هەواڵێکی گرنگ بێت بۆ عێراقیەکان. لەسەر ئاستی نیشتمانی، ئەم ئەکتەرە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ هەولێر و نەجەف و ئەنباردا هەیە. لەسەر ئاستی جیهانیش هەمان پەیوەندی باشی لەگەڵ واشنتۆن و تاراندا هەیە. ئەوەی کە تائێستا دیارە، پیاوێکی پاك و کراوەیە و دورە لە ئایدۆلۆژیا داخراوەکان. بەڵام بەداخەوە، لەگەڵ پاکیەتی کازمیشدا خۆرەکە ناتوانێت لە بە‌غدادوە هەڵبێت، چونکە نەخۆشیەکانی عێراق کوشندەن و ڤاکسینی کازمی چارەسەریان ناکات.
1. ئایا هەلومەرجی بابەتی عێراق ڕێگادەدات کە کازمی وەڵامی داواکاریی خۆپیشاندەرانی بزوتنەوەی ناڕەزایی بداتەوە ؟
2. ئایا پاکیەتی کازمی دەتوانێت، لە دابەزینی نرخی نەوتدا، موچەی شەش ملیۆن موچەخۆر دابینبکات ؟
3. ئایا کازمی بە سوپا هەڵوەشاوەکەی عێراقەوە دەتوانيت ڕێگا لە گەڕانەوەی بەهێزانەی داعش بگرێت ؟
4. ئایا کازمی دەتوانێت سەرکەوتوبێت لە بەڕێوەبردنی ململانێی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە عێراقدا ؟
5. ئایا کازمی بێ ‌حیزب، بێ ئەندامی پەرلەمان، دەتونێت بەپێی سیستمێکی نوێ لەماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردن ڕێکبخات ؟
6. ئایا کازمی دۆستی کورد، دەتونێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەربکات ؟
7. ئایا کازمی دەتوانێت کۆمەڵگای عێراقی لە میلیشیاکان پاکبکاتەوە ؟
8. ئایا کازمی، لەکەلاوەیەکدا کە نەخۆشخانە و دەرمان و تەنانەت توانا پزیشکیەکانی وێرانکرابن، دەتوانێت ئیدارەی کۆرۆنا ڤایرۆس بکات ؟
ئەمە کۆی ئەو پرسیارانەن کە دەکرێت بەدوادا چونیان بۆ بکرێت و توێژینەوەیان لەسەر بکرێت، هەروەك دەکرێت بۆچونی جیاوازمان لەسەریان هەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif