وەزیری خوێندنی باڵا: خوێندنی زانكۆ دەستپێدەكاتەوە

ليست هناك تعليقات



كوردپلات - هەواڵ
-
وەزیری خوێندنی باڵا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: "ئەگەر رەوشى تەندروستى بەم شێوەیەى ئێستا باش بێت، لە دواى (٥/١٦) بەدواوە خوێندنى نێو کامپەس لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە"

لە درێژەی نوسینەكەیدا دكتۆر ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت:
ئاماژە بە باش بونى ڕەشى تەندروستى هەرێمى کوردستان و بەپێى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنى ئاسایى نێو کەمپەس لە زانکۆکان دەستپێبکەینەوە، ئەگەر خودا نەخواستە ھیج گرفتێکی تەندروستی سەرھەڵنەداتەوە ئەوا قۆناخ بە قۆناخ دەتوانین ژیانى زانکۆکان ئاسایى بکەینەوە.

بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنى وەزارەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوەو بڕیارى یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif