دەشنێ موراد
-
من بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ خه‌مبار و بووم!،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی ساڵانی 2013-2017 دادپه‌روه‌ری نه‌هاته‌دی، ئه‌وه وێنه‌ی بریكاره‌كه‌ی پێشوومه كه وێنهكهمی له وێنه‌گره‌وه دزیوه، كاتێك با ته‌نوره‌كه‌م به‌رز ده‌كاته‌وه".
ماڵپه‌ڕی (میدڵ ئیست ئای) له ڕاپۆرتێكیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر گێچه‌ڵی سێكسی (تهحروش) به كچانی هەرێمی كوردستان له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له ماوه‌ی ساڵی 2019دا سكاڵای كچان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه چوار هێنده زیادی كردووه.
جه‌نگه به‌رده‌وامه وێرانهكهرهكان و ململانێیه ناوخۆیه‌كان، كلتور پیاوسالاری، ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و پارێزگاری، فه‌رامۆش كردنی ژنان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ، كه له گێچه‌ڵی سێكسی و ناوزڕاندن نایانپارێزێت، له‌گه‌ڵ شكستی حكومه‌ت له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا بۆ سنوردانانی ئه‌م پرسه له ئینته‌رنێتدا.
ژنان به‌هه‌موو توێژ‌و كاره‌كانیان و باكگراوندیانهوه،بریاریانداوه لەڕێگەی لێپرسینه‌وه‌ی یاساییه‌وه بگه‌ن به دادپه‌روه‌ری، كه هه‌موو جارێك یه‌ك كه‌یسه.
ده‌شنی موراد كه هونه‌رمه‌ند و چالاكوانێكی كورده و به (شاكیرای كوردستان)ناوی ده‌هێنرێت، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌هۆی ئینته‌رنێت و مامه‌ڵه‌ی خراپی خاوه‌ن كاره‌كه‌ی پێشووه‌وه توشی كه‌ئابه بووه، به‌ڵام ئێستا به‌ڵێن ده‌دات كه وه‌ك (به‌رگریكارێكی ئازا) بجه‌نگێت،دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشتی كۆمپیوته‌ره‌كانه‌وه داده‌نیشن و ئه‌و هاوڵاتیانی دیكه بێزار ده‌كه‌ن .
" من بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ خه‌مبار و بووم!،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی ساڵانی 2013-2017 دادپه‌روه‌ری نه‌هاته‌دی، ئه‌وه وێنه‌ی بریكاره‌كه‌ی پێشوومه كه وێنهكهمی له وێنه‌گره‌وه دزیوه، كاتێك با ته‌نوره‌كه‌م به‌رز ده‌كاته‌وه".
ده‌شنێ له مانگه‌كانی ڕابردوودا له تویتێكیدا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ،ڕایگه‌یاند" ئه‌مجاره دادپه‌روه‌ریم ده‌وێت،هه‌رچه‌نده ئه‌مه واتای كۆتایی بووبێت بۆ من". ده‌شنێ بۆ میدڵ ئێست ئای ده‌ڵێت" ئه‌و وێنه یه،له ساڵی 2015دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی پێشوومه‌وه دزراوه، كه ئێستا ڕێكخراوێكی مرۆیی ناحكومی هه‌یه و به حساب هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌دات"
" چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌لیكترۆنی بوومه‌ته‌وه، ئه‌وە له‌گه‌ڵ كلتور و ئاینماندا سه‌ری هه‌ڵداوه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه نێر تیایدا زاڵ بێت، بۆ چه‌ندین ده‌یه له جه‌نگدا بووبێت، ئه‌وه ڕووده‌دات". ده‌شنێ موراد له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی قسه ده‌كات، ده‌رباره‌ی مافه‌كانی و تۆماركردنی سكاڵان له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشت گێچه‌ڵی ئه‌لیكترۆنیه‌وه بوون.
سكاڵای یاسایی:
له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژنه، لە په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت ڕێژه‌ی 25% له ژنان پێكدێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا پێوه‌ره كلاسیكیه‌كان بوونیان ماوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ژنان زه‌عیفه‌ن و پشت به پیاوان ده‌به‌ستن.
به هۆی فشاره‌كانی ڕێكخراوه‌كانی ژنانه‌وه، په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2008دا مه‌رسومێكی تایسبهت به خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌ركرد، كه به‌پێی مه‌رسومه‌كه هه‌ر كه‌سێك ته‌شهیر یان هه‌ڕه‌شه بكات، ئه‌وا به زیندانی سزا ده‌درێت، كه‌له مانگێك كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها سزای دارایش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ره‌شه له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زیادی كردووه، كه سیسته‌می دادوه‌ری ئه‌م كه‌یسانه ده‌خاته دوای كه‌یسه‌كانی دیكه‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك سه‌رمایه‌دارێك ده‌ركه‌وت كه خه‌ریكی بزنسی بیناسازی بوو، به‌ڵام ناوبانگه سیاسیه‌كه‌ی دوای هه‌ڵمه‌تی (نه‌خێر له ئێستادا) ده‌ركه‌وت، كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی هه‌ڵمه‌تێكیان دژی ڕیفراندۆمه شكستخواردووه‌كه‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه برد، دواتریش (نه‌وه‌ی نوێ)ی پێكهێنا ، پاشانیش له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌یلولی 2018دا توانی هه‌شت كورسی به‌ده‌ستبهێنێت. دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه، شادی نه‌وزاد و سێ په‌رله‌مانتاری دیكه، نه‌وه‌ی نوێیان به‌جێهێشت و سكاڵای یاسایان له دژی شاسوار عه‌بدولواحید تۆمار كرد، كه دواجار به‌هۆیه‌وه ده‌ستگیر كرا، به‌ڵام دواتر به ده‌سته‌به‌ری مادی ئازاد كرا. "
سكاڵاكهكهم بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگه له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێره، یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان له دادگا زۆری كات ده‌وێت، تا وای لێدێت خه‌ریكه بیرت ده‌چێته‌وه". به پشت به‌ستن به‌و سكاڵایانه‌ی ژنان له ساڵی 2019دا تۆماریان كردووه ، ده‌ركه‌وتووه، كه ژماره‌ی سكاڵاكاران چوار هێنده زیادی كردووه. " ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی باشه، واتای ئه‌وه‌یه ژنان متمانه‌یان به دادگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه تاوانكاران به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن". به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌گه‌ر سكاڵای ژنان له چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا ژنان هه‌ست به نائومێدی وماندوو بوون ده‌كه‌ن، ناچار ده‌بن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێكاره كۆنه‌كه(سوڵحی عه‌شایه‌ری)
سیسته‌می دادپه‌روه‌ری:
له یه‌كی نیساندا، چه‌ند پیاوێك، كه له‌ناویاندا پۆلیسیش هه‌بوو، باس له‌وه ده‌كرا سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی بن، له ناوچه‌ی ئالتون كۆپری له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ر ژنێكی 40 ساڵان كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیش بوو. تاوانكاران گرته‌ی ڤیدیۆیی كاره‌كه‌یان خۆیان تۆمار كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاویان كرده‌وه، كه بووه هۆی توڕه كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. تاكو ئێستا له عیراق یاسایه‌ك نیه بۆ ڕێگری له توندوتیژی دژی ژنان، به‌ڵام په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2011دا یاسایه‌كی هاوشێوه‌ی ده‌ركرد له 19ی نیساندا، مه‌لاك حه‌یده‌ر زوبێدی گیانی له‌ده‌ستدا، كه ژنێكی عیراقی بوو ته‌مه‌نی 20 ساڵان بوو، هۆكاری مردنه‌كه‌ی به‌هۆی سوتانی زۆره‌وه بوو، كه دوای چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری نه‌جه‌ف گیانی له‌ده‌ستدا، له كاته‌دا باس له‌وه كرا هاوسهكهرهكهی كه ئه‌فسه‌ری پۆلیسه ئاگری له ژنه‌كه‌ی به‌ردابێت، ئه‌م ڕووداوه وای كرد، كه ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بێته سه‌ر خه‌ت و داوا له عیراق بكات یاسای توندوتیژی دژی ژنان ده‌ربكات. شۆخان حمه رشید، كه پارێزه‌رێكی ڕاوێكارییه و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوێكی هاریكاری ژنانه، ئه‌و پێی وایه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ئینته‌رنێت ده‌بنه‌وه له ژنانن.

شۆخان ده‌ڵێت:" هۆكاری ئه‌مه زۆره، له‌وانه نه‌بوونی چاودێریه‌كی توند له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، نه‌بوونی یاسایه‌كی باش له هه‌رێمی كوردستان بۆ سزادانی تاوانكاران". ده‌شڵێت:" هۆكارێكی دیكه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ژنان بۆ خۆیان ده‌ترسن كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه له كۆمه‌ڵگه ده‌ربكه‌ون، چونكه ڕووبه‌ڕووی ته‌شهیر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه، ده‌ستگیر نه‌كراون، چونكه به‌شێكیان ناسنامه‌ی خۆیان ده‌شارنه‌وه و ناوی خوازراو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دادگاكان كه‌سانی شاره‌زای ته‌كنه‌لۆژیان نیه، تاوه‌كو ئه‌و كه‌سانه بناسنه‌وه".
ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه:" مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسانه‌دا پێویستی به‌یاسایه‌كی باشتر هه‌یه، له‌گه‌ڵ هۆشیاری زیاتری یاسایی لای ژنان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سكاڵا تۆمار كردن نه‌ترسن و بزانن چۆن به‌ڵگه‌كان له دژی تاوانكاران كۆ ده‌كه‌نه‌وه. ماڵپه‌ری میدڵ ئێست ئای په‌یوه‌ندی كرد به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام نایانتوانی به خێرای له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بكه‌ن. له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست قه‌یرانی ئابووری و بێكاری و ناكۆكی ناوخۆییه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه كاره‌كه كاتی زیاتری ده‌وێت، چونكه ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی توندوتیژی و تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، به نسبه‌ت كورده‌وه جێگای مه‌ترسی نیه.
ڕاپۆرتی-یپلۆماتیك مه‌گه‌زین
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق