پەیامی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەبۆنەی خەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی
بسم الله الرحمن الرحیم
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ
جه‌ماوه‌ری مسوڵمانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش!
السلام علیكم ورحمة الله
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پڕ پیت و پێزه‌وه، پیرۆزبایی له‌هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌م و، له‌خوای میهره‌بان داواكارم خواپه‌رستیی و چاكه‌كاریی هه‌مووانی به‌باشترین شێوه وه‌رگرتبێ و، له‌هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و كه‌م و كوڕییه‌كانمانی بوردبێ.
بێگومان ژیانی دنیای هه‌ركامێكمان تاكه ده‌رفه‌تێكه له‌به‌رده‌مماندا بۆ ئیسپاتی به‌ندایه‌تییمان بۆ خوا، ئه‌و ئامانج و حیكمه‌ته‌ی كه خوا جینن و مرۆڤی ته‌نیا بۆ وی هێناونه‌دی: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) الذاريات -56-.
ئنجا مانگی ڕه‌مه‌زانیش وێستگه‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ و بایه‌خداره له‌ژیانماندا، كه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه‌و، هه‌ركه‌س له‌و وێستگه‌یه به‌هره‌مه‌ندبێ، بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و له‌خوا نیزیك بوونه‌وه، به‌هۆی خۆ پاك و چاككردن (تزكية النفس)ه‌وه، ئه‌وه نیشانه‌ی عاقڵمه‌ندیی و به‌خته‌وه‌رییه‌تی (قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ . وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّىٰ) الأعلی -15،14-.
ئاشكراشه ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و ده‌ورووبه‌ریشماندا، له‌بارودۆخێكی سه‌خت و دژوار‌دا ئه‌م جه‌ژنه ده‌كه‌ین، چونكه له‌گه‌ڵ گه‌لێك قه‌یران و كێشه‌ی جۆراو جۆردا ده‌سته‌و یه‌خه‌ین، كه به‌شێكیان ده‌رهاویشته‌ی په‌تای (كۆڕۆنا)ن و، زۆربه‌شیان قووڵ و ڕیشه‌دارو له‌مێژینه‌ن و، به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه دوای جه‌ژنه پیرۆزه لێ‌كردن، ڕوو ده‌كه‌مه حوكمڕان و به‌رپرسانی هه‌رێم و ده‌ڵێم:
یه‌كه‌م: پێویسته هه‌رچی زووتره هه‌نگاو بنێن و هیممه‌ت بخه‌نه گه‌ڕ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ‌و ئیعتیبار بۆ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، به‌جۆرێك كه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر متمانه‌ی پێیان هه‌بێ و به‌هی خۆییان بزانێ، نه‌ك به‌هی حیزب و شه‌خس و گرووپ، كه بێگومان دامه‌زراوه‌و دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمه‌كه‌مان نیشانه‌ی پرسیاری زۆریان كه‌وتۆته سه‌رو له‌كه‌دار كراون!
دووه‌م: چی دیكه له‌كه‌وڵ و قاوغی ته‌سكی حیزبیی و شه‌خسیی و به‌رژه‌وه‌ندییه بچووك و تایبه‌تییه‌كاندا خۆتان قه‌تیس مه‌كه‌ن و، وه‌رنه نێو بازنه‌ی فراوانی ده‌وڵه‌تداریی و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌گشتیی و، دڵنیابن ئامڕازی حوكمڕانیی سینگ فراوانییه (آلة الرئاسة سعة الصدر) بۆیه هه‌رگیز به‌بێ عه‌قڵی گه‌وره‌و دڵی فراوان، حوكمڕانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو ناكرێ.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ڕه‌خنه‌ی هه‌قتان لـێ نه‌گیرێ “ئه‌گه‌رنا هیچكه‌س له‌ڕه‌خنه‌و گله‌یی ناهه‌ق سه‌لامه‌ت نابێ” پێویسته عه‌یب و کەم و کوڕییەکانتان چارەسەر بکەن، وەک گوتراوە: (الباب الذي یجیئك منه الریح سدّه، تستريح) ئەگەرنا بێگومان خەڵک هەتا عەقڵ و ویژدانیان زیندووبن، لە بەرانبەر ستەم و قۆرخکاریی و گەندەڵی و قڕیی و پڕیی و چینایەتییدا، کە لەم ڕۆژگارە لە هەرێمدا یەکجار زەقە، بێدەنگ نابن.
با هیچ بەرپرسێکیش پێی وانەبێ: چونکە خۆی و دەوروبەری تێروپڕن و بارودۆخەکەیان بە کەیفێیە، دنیا شامی شەریفە! تکای دڵسۆزانەتان لێدەکەم لە بورجە عاجییەکانتان وەرنە خوارێ و، بچنە نێو خەڵک و جەماوەر، تاکو بە چاوی سەرتان حاڵ و باڵی شپرزو مەینەتباریی زۆرکەس ببینن، نەک دەوروبەری سوود وه‌رگر، بە ڕاپۆرت و زانیاریی ناڕاست، چەواشەتان بکەن و ڕەشتان بە سپی پێشان بدەن و، دڵنیاشبن ئه‌م بارودۆخه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام نابێ.
چوارەم: لە کۆتاییدا دەڵێم جەژن دەرفەتێکە بۆ ئاشتەوایی و تەبایی و نەهێشتنی تەم و مژی نێوانمان، بۆیە با حوکمڕان و دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ جەماوەری پەست و بێزارداو، خەمێکی جیددیی لە ژیان و گوزەرانی خەڵک بە گشتیی و بەتایبەت چینی هەژارو نەدار بخۆن و، گوێیان سووک بێ بۆ بیستنی دەنگی ئاخ و ناڵەو ناسۆریان و، به‌ره‌و بێ ئومێدیی و بێزاریی زیاتریان نه‌به‌ن، چونكه بێگومان هه‌موومان زیانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌ین.
لەخوای پەروەردگارو بەخشەر داواکارم، دەرووی خێری خێرا بکاتەوە لە کۆی مرۆڤایەتی بە گشتیی و مسوڵمانان بە تایبەتیی و، بە تایبەتتر خەڵکی عێڕاق و هەرێمی کوردستان.
دووبارە جەژنی هەموو لایەک موباڕەک و تەمەنتان پڕبەرەکەت و هەر شاد‌و سەرفرازبن
عه‌لی باپـیـر
30/ ڕەمەزان/1441 ک
23/05/2020ز
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق