ناوی ئەو هەلیکۆپتەرەی ئاشكراكرد کە بەسەر مەریخ-دا دەفڕێت"

ليست هناك تعليقات


كوردپلات
-
دەزگای ناسا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە قوتابییەکی ئامادەیی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری نۆرزپۆرت سەربە ویلایەتی ئالاباما باشووری ئەمریکا، توانیویەتی ببێتە براوەی پێشبڕکێی نووسینی پەخشانی ناولێنانی ئەو هەلیکۆپتەرە کە بڕیارە ناسا لەسەر هەسارەی مەریخ بیفڕێنێت.

ئەو قوتابییە ناوی "Ingenuity" پێشنیازکردووە کە بە مانای داهێنان دێت.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری ناسا، جیم بریدنستین خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردنی ئەو ناوە دەربڕی کە زۆر بە باشی وێنای جۆشوخرۆشی چوونە مەریخ دەکات.

بڕیاریشە ئەم هەلیکۆپتەرە لە مانگی تەمووزدا، رەوانەی هەسارەی مەریخ بکرێت و لە مانگی شوباتی ٢٠٢١دا، لەسەر هەسارەکە بفڕێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif