لە ئەڵمانیا كەنیسەكان كرانەوە

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
لە دوای داخرانی کەنیسەکان بۆ نزیکەی دوو مانگ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جارێکی دیکە دەرگای کەنیسەکان لە ئەڵمانیا کرانەوە.

رۆژی یەکشەممە لە شاری کۆڵن، دەرگای کەنیسەکان کرانەوە و باوەڕدارانی مەسیحی بۆ جێبەجێکردنی پەرستشەکانیان روویان لە کەنیسەکان کرد.

لەگەڵ کرانەوەی کەنیسەکان چەند رێکارێکی تایبەت بە خۆپارێزی لە کۆرۆنا گیراونەتەبەر، وەک دانانی بەربەستی شووشەیی لە نێوان پیاوانی ئاینی و سەردانیکەرانی کەنیسەکان.

کرانەوەی کەنیسەکان لە ئەڵمانیا لە کاتێکدایە لە 14ی ئایارەوە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە داخستنی کەنیسە و سەرجەم شوێنە ئاینییەکانی دیکە لە وڵاتەکەیدا.

بەپێی ئامارەکان تائێستا 165 هەزار و 664 کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیە 6 هەزار و 688 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 132 هەزار و 700 نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif