هه‌رچه‌ند له لای ئێمه ره‌نگه تا ئێستا بیری جدی له‌م پرسانه نه‌كرابێته‌وه، به‌ڵام ته‌ندرووستی عه‌قڵی هه‌رزه‌كاران، بووه‌ته خه‌می ئه‌وروپاییه‌كان و هه‌ر چوار ساڵ جارێك راپرسی له باره‌وه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، لقی ئه‌وروپای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه له ناو 45 وڵات‌دا كردوویه‌تی، ده‌ریخستووه، ته‌ندروستی ژیری هه‌رزه‌كاران له 2014ه‌وه رووی له داته‌پین كردووه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، له هه‌ر چوار هه‌رزه‌كارێك یه‌كێكیان هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ، تووڕه‌یی ده‌كات و وه‌ك پێویست ناخه‌وێت. له‌وه‌شدا كوڕانیان له كچان حاڵیان باشتره. كچه‌كان به رێژه‌ی %33 و كوڕانیش به رێژه‌ی %41 هه‌ست به باشبوونی ته‌ندرستی ژیریان ده‌كه‌ن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی توێژینه‌وه‌ی ره‌فتار درووستی له لای منداڵانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی هه‌ر چوار ساڵ جارێك به چاودێری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت و منداڵانی 11و 13 و 15 ساڵی تێیدا به‌شدار ده‌بن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق