هەوڵێک هەیە پێش جەژن پارەی موچەی هەرێم بنێردرێت

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "ھەوڵێک ھەیە پێش جەژن بەغدا موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت و هەوڵیشمانداوە پارەی گەنمی جوتیارانیش بنێرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە میانى بەشداریکردنى لە بەرنامەى تاوتوێ رایگەیاند، "ئێمە لەسەر بنەمای ئەوە دەنگمانداوە بە کازمی کە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت و ھەوڵێک ھەیە پێش جەژن بەغدا موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت و هەوڵیشمانداوە بەغدا پارەی گەنمی جوتیارانیش بنێرێت." دەشڵێت، "کۆمەڵێک بەرپرسی عێراق دژایەتی حکومەتی ھەرێم دەکەن و ئامادە نین رێککەوتن بکەن." 

ئاماژەى بەوەشکرد، "عێراق لە رابردوودا ٦٨ ملیار دۆلاری قەرزی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، بەڵام ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ ھەرێم نەناردووە و عێراق لە پشکی ھەرێم قەرزی نێودەوڵەتی داوەتەوە لە کاتێکدا ھەرێم ھیچ بڕە پارەیەکی قەرزی وەرنەگرتووە".

ئەوەشى خستەڕوو، "کازمی بڕوای بەوە ھەیە عێراق سەقامگیریی بەخۆیەوە نابینێت ھەتا لەگەڵ ھەرێم رێکنەکەوێت و دەشیەوێت درێژە بە رێککەوتنەکەی عەبدولمەھدی بدات لەگەڵ ھەرێم".

باسی لەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردوودا باسی پۆستمان نەکردووە لە بەغدا، بەڵکو باسی کێشەی موچەمان کردووە و بەغدا چی ویستووە رادەستیکراوە، ھەر لە مەلەفی نەوتەوە ھەتا ناوی موچەخۆران لە سیستمی بایۆمەتریدا."

بەهۆی رادەستنەکردنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێم بە بەغدا کە لە کۆتایی ساڵی رابڕدوودا لەسەری رێککەوتبوون، حکومەتی عێراق ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی راگرتووە، لە ماوەی رابڕدووشدا دوو شاندی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە سەردانی بەغدای کرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif