فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و بەتوندی وەڵامی ئەو هێرشە میدیاییانە دەداتەوە كە بە قسەی ڕاگەیەنراوەكە بەمەبەست و لە بەرامبەر هەڵوێستەكانیان دەكرێنە سەریان
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی ڕاگەیاندنی فراكسیۆنی كۆمەڵ
هەم شکست و دۆڕان، هەم نەزانی و بێعەقڵی !
ماوەیەک هەندێ پەیج و ئەکاونتی وابەستە و دابەستە، لەبەرامبەر لێدوانێکی بەڕێز سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، لەسەر فەزاحەتی ٢٧ ملیار قەرزەکە، خراونەتە پەلاماردان و درۆ هەڵبەستن بۆی و ئیشی شەو و ڕۆژیان بۆتە جنێودان و چەواشەکاریی .
بەڕاستی بەزەییمان بە هەموو ئەوانە دێتەوە کە بۆ چەند دینارێکی حەرام خزێنراونەتە پشتی پەیج و ئەکاونتێکی ساختە و بۆ سوکایەتی و تەشهیرکردن بە هەموو ئەوانە بەکاریان دەهێنن کە بە دەهۆڵی دەسەڵات ناکەونە سەما، ئێمە ئەوانەش بە قوربانی دەزانین و پێمانوایە خراپی گوزەران و بێکارییەکەیان ئیستیغلال کراوە بۆ ئەو کارە شهرمنانه
ئەوانەی لە پشتەوە تەمویلی ئەو پەیج و ئەکاونتە دابەستانە دەکەن، هەمان ئەوانەن کە جورئەتی ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستییەکانیان نیە و پیاوی مەیدانی خزمەت و دەست و پەرێز پاک نین و، بەهۆی دزی و گەندەڵی و ستەم و چەوساندنەوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوویانەوە، لای خەڵکی کوردستان ڕهزاقوڕس و بێزراون و خەڵک ڕۆژ دەژمێرێ بۆ ڕزگاروون لێیان !
ئەگەر ئەو دەسەڵاتە ئاقڵ و دڵسۆزی خهڵك و ووڵات بێ بەو ئوسلوبە وەڵامی ڕەخنەی نەدەدایەوە، ئەگەر ڕاستدەکەن و متمانەی لای خەڵکتان ماوە و قسەتان لای خەڵک ڕەاجی ماوە ! بە کردار خزمەتی خەڵک بکەن و ژیان و گوزەرانی خەڵک باش بکەن و بۆیان بسەلمێنن کە ژیانی ئێوە و کەس و خزمی ئێوەش وەک گوزەرانی ئەو خەڵکەیە کە سیاسەتی چەوت و بەرژەوەندی حزبیی و چاوچنۆکیی سیاسیی کردونی بە قوربانیی !
لە کۆتاییدا ئێمە هەر ئەوەندە دەڵێین:
سوپاس بۆ خوای پەروەردگار کە کاک عەبدولستار مەجید مێژوویەکی پاک و پڕ خزمەتی هەیە، ژیانی لەگەڵ ژیانی ئەو خەڵکەیە و دەستیشی بە بازرگانی نەوتی دزراو و تاڵانی سامانی گشتیی پیس نەبووە .
شانازیش دەکەین کە بەڕێز کاک عەبدولستار سەرکردە و سەرۆکی فراکسیۆنی حزبێکە، کە ئێوە پێش هەموو کەس مێژووی سەرکردەکانی باش دەزانن !!!
بێ منەتیش بن جگە لە موچەی پەرلەمانتاری، هەر دینار و دۆلارێکی دیکە هەبوو بیبڕن و بیدەن لە سپۆنسەر و موچەی ئەو لەشکرە دەمشڕهی كه بەرتان داوەتە گیانی ئەو میللەتە !
خۆ دادگا و دەسەڵات و حکومەت هەمووی لای ئێوەیە و چۆنتان بوێ ئاوایان لێدەکەن، ئەگەر ئەوانەی لە پەیجە سێبەرەکانتانەوە دەیڵێن، ڕاستە، ڕێگەی دادگا بگرن و لەوێ یەکلایی بکەنەوە بۆ خەڵک درۆ و بوختان ئاسانە و هەموو کەسێکی ترسنۆک دەتوانێ پەنای بۆ بەرێت .
ڕاگەیاندنی فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق