سێ گرێبەستی ئاگرین ئەنجام دەدات

ليست هناك تعليقات


راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی ئەڵمانیا ئاشكرایانكردوە، كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی سێ گرێبەستی ئاگرین لە خولی ئەڵمانی ئەنجام دەدەن و گواستنەوەی ئەو یاریزانەش لە دەرەوەی پێشبینەیەكانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانە و هالاندیش لە نێو داواكارییەكانی مێرەنگیدا نیە.

یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەگەڵ یانەی بایرن میونشن بگاتە رێككەوتن لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانەی تەمەن 19 ساڵ جۆشوا زیركزی، كە ئەم یاریزانە لاوە لەگەڵ ئەوەی بەشدارییەكی كەمی لەگەڵ یانە باڤارییەكە هەبوە، بەڵام سێ گۆڵی تۆماركردوە و گۆڵێكیشی بۆ هاوڕێكانی دروستكردوە.

یاریزانی دوەمیش سیباستیان بۆرنۆی یاریزانی یانەی كۆڵنی ئەڵمانیە، یاریزانی دوەمیش موسا دیابیە كە لە یانەی بایەر لێڤەركۆزنی ئەڵمانی یاریی دەكات، كە ئەم یاریزانە بۆتە جێگەی بایەخ لای زۆرێك لە یانەكانی ئەوروپا لە گرنگترینیان یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیە.

هەرچەندە پێشتر باس لەوە دەكرا كە ئێرلینگ هالاند یەكێكە لەو یاریزانانەی كە لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە گرنگی پێدەدرێت، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادە نین بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە و پێرێزی سەرۆكی یانەكە دژی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە و زیدانیش پشتگیری بڕیاری سەرۆك دەكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif