با کۆرۆنامان لە بیرنەچیێتەوە

ليست هناك تعليقات


د.فایق گوڵپی
-
کە لە زستانی ئەمساڵدا کۆرۆنا بڵاوبوەوە، دڵمانخۆشبوو بەوەی کە گەرمای  بەهار و هاوین، ڤایرۆسەکە سست دەکات و نەخۆشییەکە کۆتایی دێت.
بەڵام وا بەهار هات، پلەی گەرما ٣٠ سلسی تێپەراند، کەچی کۆرۆنا هەر بەردەوامە. لە وڵاتە عەرەبیەکانی وەک سعودیە و میسرو قەتەر و ئیمارات و کوێت، کە لە هەرێمی کوردستان گەرمترن، کۆرۆنا زیادیکردوە و کەمی نەکردووە، لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا کۆرۆنا بەردەوامە یان دوای متبوونێکی کاتی، سەریهەڵداوەتەوە.
لە هەرێمی کورستاندا رێنماییەکانی لە یەکدابڕان و دورکەوتنەوەی خەڵک  لە یەکتری سووککراوە، لایەنی پەیوەندیدار( وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ) بەردەوام داوا لە خەڵک دەکەن خۆیان لە کۆرۆنا بپاریزن رێنمایی تەندروستی پەیرەوبکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی خەڵک متمانەی بە حکومەت نەماوە، گوێ بە رێنمایەکان نادەن و خۆیان لە کۆرۆنا ناپارێزن.
من بە گرنگی دەزانم کەسایەتی و رێکخراوی ناحکومی، لەدەرەوەی  حکومەتی هەرێم، لەسەر چۆنیەتی خۆپاراستن و پەیرەوکردنی رێنماییەکان، بە خەڵکی کوردستان بڵێن:
١.کۆرۆنا نەخۆشسیەکی جیهانییە، درۆی بەرپرسانی دەسەلاتی هەرێم نییە، بۆتان هەیە بروا بە بریارە سیاسی و ئیداریەکانی حکومەتی هەرێم نەکەن و رەخنەیان لێبگرن، بەلام ئەگەر دژی رێنماییەکانی خۆپاراستنی کۆرۆنا بوەستنەوە، مافی خۆتان پێشێلدەکەن، زیان بە خۆتان دەگەیەنن، زیان بە دەسەڵات ناگەیەنن.
٢.هەوڵبدەن قەرەبالغی دروستنەکەن، واز لە تەوقەکردن و دەست لەملانێ و ماچکردن بهێنن، تەنها لە دوری دوو مەترەوە بەقسە و بە هێما، سڵاو لە یەکتری بکەن.
٣. لە کاتی کارکردندا بە ماسک دەم و لوتتان داپۆشن، دەستکیش لە دەستبکەن، دەست لە شتومەک و خواردن مەدەن.
٤.منیش لەگەڵ ئەو بریارەی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆم کە هەرسێ رۆژەکەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، هاتوچۆ و سەردانی دۆست و خۆشەویستان قەدەغە بکرێت، بۆ ئەوەی بەرکەوتن لە نێوان خەلکدا کەمبکرێتەوە و نەخۆشیەکە بلاوتر نەبێتەوە.
٥.هاولاتیانی بەریز وریابن کە خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی، ئەگەر لە زستاندا بۆ بەگژاچونەوەی کۆرۆنا پێویست بووبێت، لە وەرزی بەهار و هاویندا کە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، زۆرتر پیویستە.
٥.دەبێت پاک و خاوێنی گشتی و دەستشتن بەردەوامبێت، بەکارهێنانی پاککەرەوەی کحولی بۆ دەست پاککردنەوە بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی دەرفەتی مانەوەی ڤایرۆسەکە لەسەر دەست کەمببێتەوە.
٦.ئەو کەسانەی نەخۆشی تریان هەیە، دەبێت بە رێک و پیێی نەخۆشیەکانیان چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی بەرگری لەشیان لاواز نەبێت و ڤایرۆسەکە پێیاننەوێرێت.
 
٢٠-٥-٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif