هەواڵ
-
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، بنکەی لالش مێژوویەکی بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردن بە کولتووری کوردی و بەتایبەتی پاراستنی کو‌لتوور و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی ئێزدی.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا پشتگیری خۆی بۆ ئه‌ندامانی بنكه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، دەستخۆشی وپشتگیریی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی بنکەکەتان دەکەم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
"پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش
بەبۆنەی بیست و حەفتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی بنکەکە و گشت خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم ، هیوادارام لە کار وچالاکی خۆیاندا هەمیشە سەرکەوتووبن.
بنکەی لالش مێژوویەکی بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردن بە کولتووری کوردی و بەتایبەتی پاراستنی کو‌لتوور و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی ئێزدی . دەستخۆشی وپشتگیریی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی بنکەکەتان دەکەم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/12
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق