سۆران عمر: ئەوە بەرامبەر هەموو فراكسیۆنەكان بوو

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
سۆران عومەر رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ کرا، تەنیا بەرامبەر بەو نەکراوە، بەڵکو بەرامبەر هەموو فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، "من بە دەنگی حەقیقی و بە سندوقی تەزویریشەوە، ٤٢ هەزار و ٤٠٠ دەنگم هێناوە و ئەوەش. زیاترە لە دەنگی ١٢ ئەندام پەرلەمانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ."

راشیگەیاند، پەرلەمانتار هەیە بە تەنیا ١٩٤ دەنگەوە، ئەمڕۆ دەستی بەرزکردووەتەوە بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لێی"

باسی لەوەشکرد، عەیبەیەکی گەورەیە ٥٧ پەرلەمانتار دەست بەرزبکاتەوە و بڵێن با پەرلەمانتار نەتوانێت بڵێت بەرپرسێک کۆمپانیای هەیە.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا و بە دەنگی ٥٧ پەرلەمانتار، پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ هەڵگیرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif