یۆنان: دەبێت كۆچبەران. بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
تەنها لە مانگەکانی ئازار و نیسان، حکومەتى یۆنان 11 هەزار داواکاریی مافی پەنابەریی پەنابەرانی رەتکردووەتەوە کە دەکاتە لە 48.2%ی کۆی گشتیی داواکاران، وەزیری کۆچی ئەو وڵاتەش دەڵێ "پێویستە کۆچبەران بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان".

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی "سکای"ی حکومەتى یۆنانی، نۆتیس میتاراکیس، وەزیری کۆچی یۆنان رایگەیاندووە، هەموو ئەو کەسانەى مافی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە دەستبەسەر دەکرێن تاوەکو دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان یاخود تورکیا بکرێنەوە.

وەزیری کۆچی یۆنان گوتووشیەتی، لە مانگی شووباتەوە کە داخستن و قەدەخەى هاتووچۆ بەهۆی کۆرۆناوە سەپێندراوە، داواکاریی مافی پەنابەری زۆر زیادیان کردووە، مانگی شووبات چوار هەزار داواکاری هەبوون، مانگی ئازار بووە بە حەوت هەزار و مانگی نیسانیش زیادیکردووە بۆ 16 هەزار، بەڵام تەنها لە مانگەکانی ئازار و نیساندا 11 هەزار کۆچبەریان کەیسەکانیان رەتکراونەتەوە.

بە گوتەی نۆتیس میتاراکیس، یۆنان پابەندە بە یاساکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆچی نائاسایی، بۆیە سەرجەم ئەو کەسانە لەدوای کۆتاییهاتنی رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا رەوانەى وڵاتانی خۆیان دەکرێنەوە، چونکە "بوونەتە کێشەیەکی جددی لەسەر یۆنان".

رێکار و یاساکانی یۆنان بۆ هەموو ئەو کۆچبەرانەى کە ئەمساڵ گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە گۆڕاوە، بەشێوەیەک دەبێت لە ماوەیەکی کەمتردا کەیسەکانیان پێشکەش بکەن، ئەگەریش رەتبکرێنەوە مافی تانەدانیان نییە و دەبێت راستەوخۆ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif