شێركۆ عبدللە
-
*دایمەی خوا یەک دوو گڵۆپ سکوتە و کەس تاقەتی نی یە بیانگۆڕێ
*زۆر بەشەوقەوە بەدیار تەلەفزیۆنەوە دائەنیشین و جنێو بە بێژەرەکە ئەدەین
*ھەموو جارێ کە نۆرەی کاکم دەبێت سبەینێ ئەو بچێ بۆ نان ئەیکات بە کۆستە
*مۆز ھەتا رەش ھەڵنەگەڕێ دایکم بۆمانی دانانێ
*کەس سەللاجەکەی نەکردووەتەوە و ناخونەکێکی لە سیری ناوترشیاتەکە نەدابێ
*برا چوار ساڵانەکەشم دەرخێتی حکومەت لە پارەی پاشەکەوت چەند ملیۆن قەرزاری باوکمە
*تا ئێستاش بە فاتن حەمامە ئەڵێین فاتمە حەمامە
*باجیم بۆ ئەوەی لە ھیچ قەناتێ تەعین نەبێ رەسمی سەر سی ڤی یەکەی کردووە بە موحەجەبە
*کەسمان بڕوامان بە دوو شت نی یە،نەتیجەی فەحسی موختەبەر و وەعدی وەزارەتی دارایی
*سوێندمان خواردووە نەچین بۆ مواجەھەی ھیچ خزمێکمان تەجمیلی لووتی کردبێ
*لەترسی تەکلیف ئامۆزا پەڕلەمانتارەکەم ھەموومانی بلۆک کردووە
*کوڕەکەی خاڵم ناوی ھەکارییە کەچی خاڵم مەعاشی ئەیلولانەی بۆ بڕدراوەتەوە
*ھەر چەکمەجەیەک ئەکەیتەوە سێ چوار سۆفتی تیایە ھیچیان نانووسن
*پانتۆڵەکەی باوکم دەرزەنێک کلیلی پێوەیە و تەنیا ئیشی بە دانەیەکیانە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق