دەسەڵات بێباکە بەرامبەر داواکاری هاونیشتمانیەکانی خۆی

ليست هناك تعليقات


لە ئێستادا هاوڵاتیان بە هۆی دۆخی خراپ ئابوری و دواكەوتن و دەنگۆی كەمكردنەوەی موچە وگەندەڵی و نادادگەریەوە نیگەرانیەكانیان لە زیادبووندان و ئەگەری ناڕەزایی فراوان زۆر نزیكە و لە دوو هەفتەی ڕابردووشدا چەندین ناڕەزایی بەڕێوە چوون كە دیارترینیان ناڕەزایی خەڵكی شاری دهۆك و دەوروبەری بوو

دڵشاد بابانی، چالاكوانی مەدەنی، لەسەر دۆخی هاوڵاتیان بە كورد پلاتی راگەیاند: لەسەرەتای حوکمڕانی خۆبەڕێوەبەری کوردی لەباشوری کوردستان تا ئەم ساتە بەهۆی خراپی ئیدارەدان و زیاد بونی گەندەڵی و ناشەفافی لەداهات ناڕەزایەتی چین وتوێژە جیاوەزەکان ڕۆژ بەڕۆژ پەرەی سەندوە بەنوسین و چالاکی جۆر بەجۆر گوزارشتی لێ کراوە بەشێوازێکی فراوان و مەدەنی بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە دەسەڵات بێباک بوە بەرامبەر داواکاری هاونیشتمانیەکانی خۆی ئەم بێباکییەی دەسەڵات خۆشبەختانە بوەتە هۆکارێک بۆ یەکخستنی دەنگە ناڕازییەکان لەدوو لایەنەوە :
یەکەم / لە زاخۆ تاخانەقین دەنگی ناڕازی بەگوێی دەسەڵاتدا دەدرێت و دیواری زۆن پاوانی شکێنراوە
دووەم / هەماهەنگیەکی باش لەنێوان دەستە و گروپەکان لەلایەک و شارو شارۆچکەکان لەلایەکی دی درووست بووە بۆ کاری پێکەوەیی تاگەشتوەتە ئاستێک وەک بەرەیەکی یەکگرتوو خۆی نمایش دەکات لەئایندەیەکی نزیکدا .

دڵشاد بابانی، بێ هیوایە لە وەی دەسەڵات بیەوێت چاكسازی ئەنجام بدات و ژیانی خەڵك باش بكات و لەو بارەیەوە وتی: سەبارەت بە چاکسازی و باشتر کردنی ژیانی خەڵکی دووکارن لەئێستادا جێگەی هیوا نین چونکە ململانێی نێوان هێزەکانی دەسەڵات و لە نێو هەر هێزێکشدا ململانێی باڵەکان ئەم کارەی توشی ئیفلیجی کردووە و لەم نێوەندەشدا تەنها خەڵکی کەمدەرامەت زیان دەکات ،کەواتە خۆشگوزەرانی لەسایەی ئەمجۆرە حوکمڕانیەدا بوە بەخەون

توڕەیی خەڵک لە دەسەڵات لەزیادکردنی قەیرانەکان وای کردوە کە ناڕەزەیەتیەکان بگاتە ئاستی تەقینەوەی سەرتاسەری جەماوەری و ئەگەر بەشێوازێکی تەندروست مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت ئەوا لەداهاتوودا خەڵکی بۆسەندنەوەی مافەکانی هەنگاو بەسەر خەباتی مەدەنیدا دەنێت و قۆناغەکە دەچێتە ئاستێک کەوا وا وێنا دەکرێت ڕاپەڕینێک لەکوردستان ڕو بدات .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif