عەبدوڵای مەلا نوری، كەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتاری خولی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵاتی فەیسبوك دەنوسێت: تەنها کاتێک حکومەت دەتوانێ خەڵک لە ماڵەوە بهێڵێتەوە، کە بژێوی ژیانیان بۆ دابین بکات.
لە درێژەی نوسینەكەیدا عەبدوڵای مەلا نوری كە لە ژێر ناوی (نا بۆ كەرەنتینەی سیاسی)دا دەنوسێ: هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی خەڵک لە ماڵەکانیاندا و رێگری لە هاتوچۆی نێوان شارەکان پەیوەندی بە کۆرۆناوە نیە، بەڵکو راستەوخۆ ترسی دەسەڵاتە لە سەرهەڵدانێکی سەرتاسەری.
تەنها کاتێک حکومەت دەتوانێ خەڵک لە ماڵەوە بهێڵێتەوە، کە بژێوی ژیانیان بۆ دابین بکات.
لە بەر ئەوەی خەڵک بێ کار، بێ موچەو برسیە، حکومەتیش ئەرکی سەرشانی جێبەجێ ناکات، بۆیە بە هەمو پێوەرێک خەڵک مافی ئەوەی هەیە پابەند نەبێت بە بریارەکانی حکومەتەوە.
هەروەها حەق وایە هەر لە ئێستاوە بەڕێزان کارمەندانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش ئەو پەیامە بگەیەننە بەرپرسانیان کە ئامادەنین رێگری لە هاتوچۆی هاوڵاتیان بکەن و سزایان بدەن.
گەر حکومەت بە هێزی یاسا دەیەوێ سزای سەرپێچیەکی سادەی خەڵک بدات، ئەوا خەڵکیش بە هێزی دەستور و یاسا مافی ئەوەیان هەیە یەک پارچە بێنە سەرشەقامەکان و داوای روخانی حکومەتێکی فاسدو پەرلەمانێکی ئیفلیج بکەن.
عەبدوڵای مەلا نوری
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق