عبدستار مجید: كێشە لە مانگاكاندایە یان عەقڵی بەڕێوبردنیان

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-
وەزیری پێشووی وەزارەتی كشتوكاڵ لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە بابەتێكی كوردتا دەنوسێت: ھۆڵەندا ١١ میلیۆن سەر مانگای ھەیە کەچی شیری بەشێکی زۆری جیھان دابین دەکات و دەستێکی زۆری کاری خستۆتە سەرکار و داھاتێکی ئێجگار گەورەشی لەو مانگایانەوە دەستدەکەوێت

عدلستار مجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان و وەزیری پێشوی كشتوكاڵ، لە ڕێگەی نوسینێكیەوە دەیەوێت بڵێت گرنگ زۆری سەرمایە نیە بەڵكو عەقڵی بەڕێوبردن گرنگە بۆ هەر بوارێك و وەك نمونەش سێ وڵاتی دەوڵەمەند بە مانگای بە نمونە هێناوەتەوە  و دەنوسێت : وڵاتی ئەسیوبیا زیاتر لە ٥٠ ملیۆن و وڵاتی سودانیش زیاتر لە ٤٠ میلیۆن سەر مانگایان ھەیە و لە ڕیزی وڵاتە ھەژارەکانی جیھاندان. بەڵام وڵاتی ھۆڵەندا ١١ میلیۆن سەر مانگای ھەیە کەچی شیری بەشێکی زۆری جیھان دابین دەکات و دەستێکی زۆری کاری خستۆتە سەرکار و داھاتێکی ئێجگار گەورەشی لەو مانگایانەوە دەستدەکەوێت و یەکێکیشە لەو وڵاتانەی خەڵکەکەی خۆشگوزەرانن !

لە كۆتاییدا ڕوو دەكاتە خوێنەرانی بابەتەكەی و پرسیارێك جێدەهێڵێت و دەڵێت  : ئایا کێشە لە مانگاکاندا ھەیە یان لەو عەقڵیەتەی ئیدارەی مانگاکە دەکات ؟





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif