سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت،دەبێت خەڵک بەشێکی کار و ژیانیان بکەنە ئۆنلاین.
حەسەن رۆحانی، ئەمڕۆ رایگەیاند، دۆخی ئێران بە ئاسانی بۆ پێش قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناگەڕێتەوە.
هەروەها سەرۆكی ئێران داواشی لە خەڵك کرد خۆیان بە ژیانی خۆپارێزی رابهێنن .
روحانی دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتیان ئەو راستییەش قبووڵ بكەن؛ ژیان و كار بەھۆی كۆرۆناوە لە ئێران دەبێتە ئۆنلاین".
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەگوێرەی دوایی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تائیستا 148 هەزار و 950 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت هەزار و 734 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق