لەسەردەمی کۆرۆنادا جیاواز لە هەمووان دەردەکەوێت

ليست هناك تعليقات
كورد پلات - سپۆرت

لەکاتێکدا سەرجەم خولەکانی جیهان بەهۆی کۆرۆناوە وەستاون، یان دواخراون، یانەکانی سوێد لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ خولی وڵاتەکەیان بەردەوامن و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچیش لەگەڵ یانەی هاماربی راهێنان دەکات.

یاریزانەکەی یانەی میلان بەهۆی کۆرۆناوە ئێستا گەڕاوەتەوە سوێد، کە لە وڵاتەکەی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە چاو ئیتالیا زۆر کەمترە و یانەکانیش لەسەر راهێنانەکانیان بەردەوامن.

ئیبراهیمۆڤیچ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد، لەگەڵ یانەی هاماربی دەرکەوت، کە بەشێکی ئەو یانەیەی کڕیووەتەوە و لەگەڵ یاریزانەکانی ئەو یانەیە راهێنان دەکات، بۆ ئەوەی بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیتالیا ئامادەبێت

ئیبراهیمۆڤیچ لە وەڵامی پرسیارێکدا کە لە داهاتوودا بۆ هاماربی یارییدەکات دەڵێت، من پابەندی گرێبەستەکەمم لەگەڵ میلان، ئێستا بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکەمەوە و تاوەکو کۆتایی وەرز لەگەڵ یانەکە دەمێنمەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif