ئۆپیك: نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە بۆ ٤٠ دۆلار

ليست هناك تعليقات
كوردپلات - هەواڵ
-
سەرۆکی رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا، نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتەوە ٤٠ دۆلار.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد عرقاب سەرۆکی رێکخراوی ئۆپیک و وەزیری وزەی جەزائر، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی فەرمی جەزائر سەبارەت بە پێشهاتەکانی بازاڕی نەوت رایگەیاند، "لەگەڵ دەستکردن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە ئایار و حوزەیرانی داهاتوودا، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکاندا بۆ ٣٥ دۆلار بەرز دەبێتەوە و ئەگەری هەیە بگات بە ٤٠ دۆلار".

هاوکات، دوو هەفتە لەمەوبەر، ئۆپیك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە ١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا رێككەوتن و لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك بڕیاریاندا بەوەی نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەم بکەنەوە.

محەمەد عرقاب باسی لەوەشکرد، "دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا رەوشی بازاڕ خراپ بوو، ماوەی چەند رۆژێکە رەوشی بازاڕ بەرەو باشی دەچێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "لەو باوەڕەدام لەگەڵ دەستکردن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەیەک وڵاتی جیهان، لەنێویاندا چین و ئەوروپا، نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا، بەرزببێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، جەزائر تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو سەرۆکایەتی ئەم خولەی رێکخراوی ئۆپیک دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif