كورد پلات - هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری توێژینەوەی کرد لە سەر بەرهەمەکانی دەرمانی میکرۆب بۆ بەکارهێنانیان بۆ سییەکانی مرۆڤ بەوپێیەی زۆر کاریگەرن لە کوشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، "دەبینیم کە دژەمیکرۆب لە خولەکێکدا ڤایرۆسەکە لەناودەبات، ئاخۆ دەبێت رێگەیەك هەبێت شتێکی وا بکەین بە رژاندنی بۆ نێو جەستە؟"
لەمیانەی کۆنفراسەکەدا ترەمپ رایگەیاند توێژەرانی وڵاتەکەی لە کاریگەری میکرۆب کوژ دەکۆڵنەوە و "شتێکی سەرنجراکیش" دەبێت ئەگەر میکرۆب کوژ ببێتە یارمەتیدەر لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
بەهۆی ئەم وتانەوە ترەمپ رووبەرووی رەخنەی تووند بوویەوە و کۆمپانیاکانی وەك "دیتۆڵ" و "لایسۆڵ" رایانگەیاند "لە هیچ حاڵەتێکدا نابێت بەرهەمە میکرۆب کوژەکانمان بەکاربهێنرێت بۆ نێو جەستەی مرۆڤ".
ولیەم براین بەڕێوەبەری بەوەکالەتی بەڕێوەبەرایەتی زانست و تەکنۆلۆجیا لەوەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند بەرپرسانی تەندروستی رەچاوی هیچ دەرمانێکی لەو جۆرە ناکەن.
بەپێی دویان ئامارەکان، زیاتر لە دوو ملیۆن و 750 هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش 192 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و 758 هەزاریش چاک بوونەتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق