كوردپلات - هەواڵ
-
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، "پێویستە سەرکردەکانی عێراق واز لە سیستەمی دەسەڵاتی مەزهەبی بهێنن و لە پێناو گەلی باشی عێراق و پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکادا، سازش لەسەر پێکهێنانی حکومەت بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە حکومەتی نوێی عێراق هەموو هێزە چەکدارییەکانی وڵاتەکەی بهێنێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەت، ئەمریکاش پێشوازی لە کارەکانی چەند رۆژی رابردووی حکومەتی عێراق دەکات بەو ئاڕاستەیە".
وتیشی"ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری هەوڵەکانی کازمی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکات".
لە دوای دەستەلەکارکێشانەوەی عادل عەبدول مەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، ئێستا مستەفا کازمی سێیەم کەسایەتییە کە لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق