تەنها لە ئەوروپا ١٣٠ هەزار كەسی كوشتوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-

بەپێی داتاو ژمارەی بڵاوکراوەکانی کۆرۆنا، تائێستا زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەس لەئەوروپا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە مردون.

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکراشیکردوە، لەکۆتایی مانگی دیسەمبەری رابردو کە ڤایرۆسەکە بڵاوبوەتەوە، تائێستا زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەس لەئەوروپا بەهۆی ئەو پەتایەوە مردون.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە کە لەسەرچاوەی باوەڕپێکراوی تەندروستییەوە وەریگرتوە، لەو ژمارەیە زۆرترین حاڵەتەکانی مردن لەوڵاتانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فڕەنسا و بریتانیا تۆمارکراون.

هاوکات، لەوڵاتانی ئەوروپا یەک ملیۆن و ٤٣٣ هەزار و ٧٥٣ کەس توشی پەتای کۆرۆنا بون و تائێستا ئەوروپا زۆرترین ژمارەی توشبون و مردنی تۆمارکردوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە تائێستا، ئیتاڵیا ٢٧ هەزار و ٣٥٩ حاڵەتی مردن و ئیسپانیا ٢٤ هەزار و ٢٧٥ حاڵەت و فڕەنسا ٢٣ هەزار و ٦٦٠ حاڵەتی بریتانیاش ٢١ هەزار و ٦٧٨ حاڵەتی مردن تۆمارکراون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif