پراگماتیزمە سیاسیەكان كێن ؟

ليست هناك تعليقات


مریوان جبار
-
وەک دەزانین دونیای سیاسەت یەکێکە لە دونیا پڕ لە جەنجاڵی و پڕلە هەورازو نشێوەکان، دونیایەک کەشانۆگەرییەکانی هەر ڕۆژەو بەجۆرێک نمایش دەکرێت، هەندێک  لەوشانۆییانە دەگەنەکۆتای و ئەنجامی نمایشەکە دەخەنە ڕووبۆهەموان،
بەڵام هەندێکی ترلەو شانۆییانە بەبێ ئەنجام  کۆتای دێن هەریەک لە زهنی خۆیدابە جۆرێک لێکدانەوەو خوێندنەوەی بۆدەکات.

ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە کە ئەم دنیاپڕ لە جەنجاڵی و بەریەک کەوتنە پێویستی بە کە سانێك هەیە بەواتای تەواو سیاسیبن، کەسانێک کەئامادە کراو و تێگەشتوبن لە ڕوکنە جۆربەجۆرەکانی سیاسەت، کەسانێک کەلەژێر سایەی مۆڕاڵ و اخلاقێکی  تەندروستدا توانای ڕابەرایەتی کردن و بەرپرسیارێتیان هەبێت وە هەمیشە ئامانجەگشتی وبە پێزەکان بخاتە پێش چاوی خۆی  نەک کەسانێک هەندێک جار تەمەنێک لە دنیای سیاسەتدا بەسەردەبەن بەڵام تا ئێستاش نازانێت لەکام دەروازەو دەرگاوە هاتۆتە ژوورەوە بۆ نێو ئەم دنیا وە بەڕۆژی ڕووناک بەدووچاوی گەشەوە بە نێو شەقامەکانی ئەم دنیایەدا گوزەر دەکەن کەچی نەک ڕێگاکان بەڵکو خۆشی لێون بوەو ناشتوانێت خۆی بدۆزێتەوە  لێرەدا کارەسات ئەوەیە( چاوساغی) خەڵکی تریش بیت!

زۆربەی ئەو کەسانەی کەدێنەئەم دنیایەوە وناتوانن خۆیان وەک سیاسیەك بدۆزنەوە، وە ناتوانن ڕابەرایەتی بکەن و تیرە کانیان لە ئامانجە گشتیە کان بدە ن بە مەبەستی ڕاو کردنی نێچیرێک کە لە کۆتایدا لەسەر سفرە و خوانی هەموان بونی هەبێت بە بێ جیاوازی،  ئەوا پەنا دەبە نە بەر چەند کوێرە ڕێگایەك بۆگەشتن بە کۆمەڵێک ئامانجی بچوک و دیاری کراو کە دواجار تنها دەچێتە خزمەتی خۆیەوە،  لێرەدا مەبەستمان لە پراگماتیزمە سیاسیەکان واتە (سیاسیە بەرژەوەندی خوازەکان) ئەو کەسانەن کەبەردەوام درووشمی گەورە بۆ ئامانجی بچوک بەرزدەکەنەوە، بێ ئایدۆلۆژیا و بێ معریفەتی سیاسەتن، پێگەشتووی  تێنەگەشتون، بەهۆی لاپەڕەیەکەوە ئامادەن پەرتوکێک بسوتێنن، بازرگانێکی گشت فرۆشی خۆفرۆشن بۆسوودی تایبەتی و كەسی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif