محمد حكیم: ئەوانەی دەبنە سەرۆك وەزیران سەرەتا بە هەمووشت ڕازین و دوایش موچەی هەرێم دەبڕن

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
کارگێری ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، هەمو ئەوانەی دەیانەوێت ببنە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەرەتادا پێویستییان بە پشتیوانی کوردە، بەڵام دواتر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەگرن و "گەمە بە مافی خەڵكی هەژارو رەش و روتی کوردەوە دەکەن"، جەختیش دەکاتەوە کە بەرپرسانی بەغدا بەشێکن لە گرفتەکان و پێویست بو لەسەرەتاوە رادەستکردنی نەوت بکەنە پێشمەرجی ناردنی موچەی فەرمانبەران.

محەمەد حەکیم، کارگێری ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "ئەوانەی دەبنە سەرۆکوەزیرانی بەغدا، سەرەتا پێویستیان بە کوردە و بە ھەمو شت رازین، دواتریش لە ژێر فشاردا لە بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رادەگرن، بەڕاستی ئەوانە ھەلپەرستن و گەمە بە مافی خەڵكی هەژار و رەشوروتی کوردەوە دەکەن، ئەگەرنا راستگۆ بونایە ھەر کە وتی ئەبو مەسرور، دەبو بڵێت جا رازی نابم و موچەی ھەرێم نانێرم تا نەوتەکە تەسلیـم نەکەن".

محەمەد حەکیم ئەوەشی خستوەتەڕو، "هەرچی بڵێیت لە سەر حکومەت و ئەم حزبانەی ھەرێم و سیاسەتی ئابوری فاشلمان راستە، بەڵام دەبێ دیوێكی ئەو سیاسەتە ھەلپەرستەی بەرپرسانی بەغداش ببیندرێت و لە نێوان ئەمان و ئەواندا، میللەتی هەژاری کوردستان بونەتە قوربانی و مافی ئێمە بوەتە وەرەقەی فشاری رەوت و حزبە شیعەکانی عێراق بەرانبەر یەکتری، وەکو بڵێیت ھەر ئەم پارەیە لە بەلاش سەرف دەکرێت و باس لەو ھەمو ناحەقی و بە ھەدەردان و دزی پارەی عێراق، کە بە ناوی حەشدی شيعی وعەشایەری سوننەو تایفە و ومەراجع و جەماعەتی رەفحاو زۆری تر ناکرێت!".

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگرتوە بە پاساوی ئەوەی حکومەتی هەرێم پابەندنەبوە بە رادەستکردنی نەوت، لەو ماوەیەشدا دو شاندی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەکردنی ئەو بابەتە سەردانی بەغدایان کردوە و گفتوگۆکانیان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بەردەوامن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif