لاڤرۆڤ: تۆمەتبارکردن ناکۆکیی نێودەوڵەتیی لێدەکەوێتەوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
وەزیری دەروەی رووسیا هۆشداری لەوە دەدات کە نابێت وڵاتان لەسەر کۆرۆنا یەکدی تۆمەتباربکەن، چونکە بە گوتەی ئەو، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکیی نێودەوڵەتی و دەشڵێت سەردەمی باڵادەستیی وڵاتە رۆژئاواییەکان بەرەو کۆتایی دەچێت.

ئەو گوتانەی سێرگی لاڤرۆڤ لە کاتێکدان کە ئەمریکا چین بەوە تۆمەتباردەکات کە لە سەرەتادا زانیاریی پێویسیتی لە بارەی کۆرۆناوە بە جیهان نەداوە تاوەکو خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە ئامادە بکات و چینیش تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

وەزیری دەروەی رووسیا لە ماوەی ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا لەگەڵ خوێندکارانی پەیمانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی مۆسکۆ گوتی، ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی وڵاتەکەی لە سەرەتای ئەم ساڵ داوای لە پێنچ ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە کۆبوونەوەیەک ساز بکەن بۆ رێگەگرتن لە بارودۆخێکی لەم شێوەیەی کە ئێستا لە جیهاندا هەیە.

لاڤرۆڤ باسی لەوەش کرد، کاردانەوەی وڵاتە "دیموکرات"ـە رۆژئاواییەکان لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە زۆربەی وڵاتانی دیکە سەرکەوتووتر نەبووە و گوتیشی، سەردەمی باڵادەستیی وڵاتە رۆژئاواییەکان بەرەو کۆتایی دەچێت.
وەزیری دەروەوی رووسیا پێیوایە، حکومەتێکی رێکخراو دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەرتر رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە.
ئەو گوتانەی لاڤرۆڤ لە کاتێدان کە رووسیا لە رووی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناوە پێش چین کەوتووە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif