نەوت زیاتر دابەزی

ليست هناك تعليقات
نەوت.

كوردپلات
-
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەڕێژەی زیاتر لە 12%ی دیکە دابەزی و بەوپێیەش درێژەی دا بە دابەزینەکانی رۆژی دووشەممە کە بەڕێژەی 25% دابەزیبوو.

بەرەبەریانی رۆژی سێشەممە نرخی نەوتی سووکی تەکساس بەڕێژەی 12.75% دابەزی و هەر بەمیلێک بە 11 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکووریش بەڕێژەی 4% دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 19 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خواست بۆ نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهاندا بەڕێژەی 33% دابەزیوە و ئەوەش نرخەکانی نەوتی داڕماندووە.

رەید مۆریسن، بەڕێوەبەری بەشی نەوت و گاز لە کۆمپانیای دارایی "پی دەبلیو سی" لەو بارەیەوە دەڵێت،"نرخی گرێبەستە نەوتییەکان بۆ مانگی شەش دابەزیوە و نەبوونی خواست و توانای کۆگاکردن، نرخی نەوتی بەم رەوشە گەیاندووە".

رۆژی دووشەممە سندووقی نەوتی ئەمریکا کە زۆرترین رێژەی مامەڵە نەوتییەکان دەکات، رایگەیاند، هەموو گرێبەستەکانی نەوتی خۆی بۆ مانگی شەش دەفرۆشێت و چاو دەبڕێتە مامەڵەکانی نەوت لە مانگەکانی داهاتوودا.

کالین بێرچ، ئابووریناسی گەورەی ناوەندی راوێژکاری " ئیکۆنۆمیکس ئینتێلیجێنس" لەو بارەیەوە رایگەیاند " بڕیاری سندووقی نەوتی ئەمریکا هێمای نالەباری بازاڕی نەوتی ئەمریکایە لە مانگی پێنج و شەش دا".

لە سەرەتای ئەم مانگە 23 بەرهەمهێنەری نەوتی ئەندام لە ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک رێککەوتن لەسەر ئەوەی لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە رۆژانە 9.7 ملیۆن بەرمیل لە بازاڕەکاندا کەمبکەنەوە.

هەندێک لەو بەرهەمهێنەرانە رایانگەیاند، زووتر لە وادەی خۆی رێککەوتنەکە جێبەجێدەکەن. شرۆڤەکارانی نەوت پێیانوایە، ئەو بڕەی کە بەرهەمهێنەرانی نەوت بەنیازن کەمیبکەنەوە، بەس نییە بۆ ئەوەی ببێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکانی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif