سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: هۆكاری سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد ڕوون دەكاتەوە

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "شاندی حكومەتی هەرێم سێ‌ رۆژ لە بەغدا دەمێنێتەوە و تەركیز لەسەر لایەنە هونەریەكانی دۆسیەكانی بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی دەكات".
ڤیان سەبری لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، شاندی حكومەتی هەرێم ماوەی 3 رۆژ لە شاری بەغدا دەمێننەوە و چەندین كۆبونەوە و گفتوگۆ دەكەن و چاویان بە سەركردە سیاسییەكان دەكەوێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیە گرنگەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، شاندەكە لە گفتوگۆكانیدا تەركیز لەسەر لایەنە هونەریەكان دەكاتەوە و گفتوگۆ لەسەر دۆسێ بودجە دەكرێت، كە تێیدا مافی هەرێم و پارێزگاكان و حكومەتی فیدراڵا بە سەرجەم دامودەزگاكانیەوە مسۆگەردەكات.
ئەوەشی رونكردوەتەوە، دۆسیەیەكی دیكە، كە تەركیزی لەسەر دەكرێت، وردەكارییەكانی دۆسێی ئیدارەدانی داراییە، كە بڕیاروایە دوای تێپەڕاندنی لەناو پەرلەمان چالاك بكرێت، لە بڕگەی "ج"ی مادەی 10ی یاساكەدا بە ئاشكرا باس لەوەكراوە، ئەگەر هەرێمی كوردستان نەوت رادەستی بەغدا نەكات ئەوا بەپێی ئەو بڕە، نەوت لە پشكی هەرێم لە بودجە دەبڕدرێت، بڕیاربو لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019 پشكی هەرێم 10 تریلیۆن و 450 ملیار دینار بوایە، بەڵام ئەوەی رادەستی هەرێم كراوە تەنها 5 تریلیۆن دینارە.
رونیشیكردوەتەوە، تائێستا پرۆژەیاسای بودجەی 2020 تێنەپەڕێنراوە ئەوەش واتای ئەوەیە كار بە بودجەی پێشوو دەكرێت لە روی بودجەی كارپێكردن و موچەوە، ئەوەشی ئێستا رودەدات دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتە و پێویست بوو فەرمانبەرانی هەرێمیش بەشێك بونایە لە فەرمانبەرانی عیراق بەبێ‌ جیاكاری ئەوەش بەپێی دەستور و پێوانە نیشتمانییەكان و یەكسانییە.
هەروەها ڤیان سەبری تەئكیدیكردوەتەوە، هەرێمی كوردستان ئامادەیە نەوت رادەستی بەغدا بكات و ئەو بڕیارەش نوێ‌ نییە، بەڵكو كۆتایی ساڵی پێشوو بڕیاری لێدراوە، بەڵام بەهۆی كێشەكانەوە تائێستا بڕیارەكە جێبەجێ نەكراوە.
و:نەوا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif