حیزبێكی عێراقی: بەشداری كابینەكەی كازمی ناكات

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ

-

پارتی "ئەلحەل" وەك یەكەم پارتی سوننە لە عێراق رایگەیاند كە لە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی-دا بەشداری ناكات.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ی نیسانی 2020 پارتی "ئەلحەل" كە لە كۆی 329 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەران خاوەن 14 كورسییە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی (كوردیو )كه‌وتوه‌ و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە نابن بە گەواهیدەری درۆ لەسەر ئەوەی روودەدات لە دابەشكردنی وەزارەتەكان وەك ئەوەی دەستكەوتی جەنگ بێت، جگە لەوەش ژمارەیەك لایەن بە درۆ بانگەشەی ئەوە دەكەن كە دەبن بە نوێنەری پێكهاتەیەك بۆ ئەوەی مافەكانی قۆرخ بكەن و دەستكەوتیش لەسەر حیسابی ئەوانەی دیكە بەدەست بهێنن.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌ "بە هەمووانی رادەگەیەنیین كە ئێمە لە دەرەوەی حكوومەتەكەی مستەفا كازمی-داین، چونكە لەو باوەڕەداین، توانای گۆڕینی ئەو رەوشەی نییە كە گەل لە هەژاری، گەندەڵی و دزینی سەرەوت و سامانەكەی رووبەڕووی بووەتەوە".

پارتی "ئەلحەل" جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پاڵپشتی لە گەل دەكات بۆ ئەوەی مافەكانی بەدەست بهێنێت.

دوێنێ‌ شەممە هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری ماوەی 48 كاتژمێری وەك مۆڵەت دا بە مستەفا كازمی تا كابینەی حكوومەتەكەی بگۆڕێت كە پێشنیازی كردووە.

میدیاكانی خۆجێی لیستێكیان بڵاوكردەوە كە ناوی 17 كەسی تیایدا و بڕیارە لە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی ببن بە وەزیر.

چاوەڕوان دەكرێت راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، مستەفا كازمی بەم زووانە كابینەی حكوومەتەكەی رابگەیەنێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif