کوردستان.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەنیازن لەدوای 2ی ئایار بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکەنەوە؛ دەشڵێ، چەندین پرۆژە لە پەرلەمانی کوردستان هەن پێویستە پەسند بکرێن.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەو پرۆژانەی کە دەڵێ پێویستە پەسند بکرێن، گوتی "هەموومان لەسەر ئەوە کۆکین کە دەبێت ئەو پرۆژەیاسایانە پەسندبکرێن کە لە بەرژەوەندیی خەڵک، بەهێزکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و فرەکردنی سەرچاوەکانی داهاتن".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند "نیازمان وایە لەدوای 2-5-2020 دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکەینەوە، بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان، چونکە پێمانوایە ماوەیەکی باش لە وەرزی یاسادانانی بەهارە لە ساڵی دووەم تێپەڕیوە، کە نزیکەی دوو مانگ دەبێت، بۆیە دەبوو دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمان بکەینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وا پێویستی دەکرد بۆ چۆنێتیی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان و چۆنێتیی دەستنیشانکردنی میکانیزمەکان راوێژ بە سەرجەم فراکسیۆنەکان بکەین".
سەبارەت بە پرسی مووچە رێواز فایەق گوتی "بابەتی مووچە بابەتێکی بنچینەییە کە دەبێت هەموومان لەسەر ئەوە کۆکبین ئێستا هیچ شتێک لە مووچە و تەندروستی گرنگتر نییە".
سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش کرد "بۆ هەر دانیشتنێکی پەرلەمان پابەندی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبین، بڕیارمان داوە لەگەڵ فراکسیۆنەکان دابنیشین و ئەولەویەت دەستنیشان بکەین، حکومەتیش 12 پرۆژەی بۆ پەرلەمان ناردووە وەکو ئەولەویەتی خۆی، ئێمەش لە پەرلەمان ئەولەویەتی خۆمان دیاریدەکەین".
لە ماوەی رابردوودا بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرینەی دامودەزگاکان داخران، لەنێویاندا پەرلەمانی كوردستان

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق