كۆرۆنا و دەسەڵاتی كوردی

ليست هناك تعليقات

دکتۆرە ئاڤێستا کەمال

کۆرۆنا ئەو ڤایرۆسەی هەموو شتێکی لەبارەوە دەزانین و هیچ شتێکی دەربارە نازانین ، دەزانین ترسناکە لە هەموو دونیا بڵاوبوەتەوە بەڵام نازانین سروشتی چۆنە و چییە و تا کەی و بە چ شێوەیەک تەواو دەبێت نازانین سروشتییە یان دەستکرد بۆ گۆڕینی سیستمی دەسەڵاتە زەبەلاحەکانە یان پەتایەکی کتوپڕییە.

 جۆرەها لێکدانەوەی بۆکراوە کە هەموویان لە نێوان تێوری پلانگێڕی و لێکدانەوەی سادە لەوحانەدا دەوەستێتەوە و تا ئێستا ڕاپۆرتێکی شێلگیرانەی جدی لەسەر ئەم بابەتە نەهاتوەتە دەرەوە بەهەر حاڵ نامەوێت زۆر لەسەر ئەو پرسیارانە بوەستم کە دەبوو لە کۆرۆنا و سروشتەکەی و لێکەوتەکانی بکرێت بەڵکو دەمەوێت ئاوڕێک لە کۆرۆنا و پراکتیزەکردنی دەسەڵات لەکوردستان بدەینەوە بەکورتی لە چەند خێکدا دەیخەمەڕوو :
۱. ئەم کارەساتە جیهانییە تا ئێستا  لە ڕووی مادییەوە هیچ لەسەر حکومەت نەکەوتوە نە وەک خزمەتگوزاری تەندرووستی و نەوەک خزمەتگوزاری مرۆیی .
۲.  دەسەڵاتی کوردی هەر زوو خەڵکی کردە ژوورەوە نەک وەک دڵسۆری بەڵکو بۆی ناچار نەبێت دەزگای هەناسەدانی دەستکرد بکڕێت کە نرخەکەی هەزاران دۆلارە
۳. باشترین  ڕێگا بۆ ڕامکردنی خەڵک و کپکردنەوەی دەنگ ئەوەیە دوژمنێکی دەرەکیت هەبێت و میللەت سەرقاڵی ڕووبەڕووبوونەوەی بێت کۆرۆناش باشترین بیانوی دابینکرد بۆ ئەم مەبەستە
٤. دەسەڵاتی کوردی تەنانەت لەسەر حیزبە پچووکەکانیش کۆرۆناین وەک بەهانە بەکارهێنا بۆ داخستنی بارەگاکانیان و خۆقوتارکرن لە بەرپرسیارێتی
٥. دووپاتکرنەوەی بایەخ نەدان بە بژێوی خەڵک لەم قەیرانەدا بەتەواوی بە دەسەڵاتی کوردیەوە دیاربوو بە ڕادەیەک سیستمی کۆمەڵایەتی خۆی دەیەوێت کەلێنی تێکچوونی باڵانسەکان پڕبکاتەوە و خەڵک خۆیان کەوتنە یارمەتی یەکتر بۆی سیستمەکە زیاتر بەرەو ڕووخان نەڕوات
زۆر وردەکاری دیکە کە ڕەنگە بابەتەکە زۆر دوورودرێژ بکات ولە دەرفەتێکی تردا باسی دەکەین

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif