ئێران بۆ ئەمریكا: ئاگامان لە جوڵەكانتە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ


سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، لە نزیکەوە ئاگامان لە جووڵەی ئەمریکییەکانە لە ناوچەکە، بەڵام ئێمە دەستپێشخەری هەڵگیرسانی شەڕ نابین.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ میری قەتەر، حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، بە وردی ئاگامان لە جووڵەی ئەمریکییەکانە لە ناوچەکەدا و لە نزیکەوە چاودێرییان دەکەین، بەڵام ئێران لە هەڵگیرساندنی شەڕ دەستپێشخەر نابێت و ناشبێتە هۆکارێک بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە.

سەرککۆماری ئێران باسی لەوە کرد، بەبێ هاریکاریی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ یەکدی، هەرگیز ناتوانرێت ئاسایشی ناوچەکە بپارێزرێت.
لێدوانەکەی رووحانی لەدوای هەڕەشەکانی حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دێت کە لە وەڵامی ترەمپدا ئاماژەی بەوە کردبوو، هەر کەشتییەکی ئەمریکی کە هەڕەشە لە ئاسایشی ئێران و کەشتییە سەربازییەکانی بکات، بە ئامانج دەگیردرێت.

رۆژی 23-04-2020 سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، فەرمانی بە کەشتییەکانی کردووە ئەگەر بەلەمە چەکدارە ئێرانییەکان لێیان نزیکبوونەوە تەقەی لێبکەن.

هاوکات حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانیش رایگەیاند، فەرمانیان بە یەکە سەربازییەکانیان لە دەریا کردووە کە ئەگەر بەلەم یان کەشتیی جەنگیی ئەمریکا ویستی ببێتە هەڕەشە لەسەر کەشتیی ئاسایی یان کەشتیی جەنگی ئێرانی، کەشتییە ئەمریکییەکە بکەنە ئامانج.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif