‌یۆڤانتۆس گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕكاری لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجام بدات

ليست هناك تعليقات



كورد پلات - سپۆرت

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕكاری ئەنجام بدات لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی ئارسەر میلۆدا.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی جەختدەكاتەوە كە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس دەیانەوێت دەستبەرداری تواناكانی میرالیم پیانیچ بن بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی ئارسەر میلۆی بەڕازیلیدا.

ئەم گرێبەستە بۆ یۆڤانتۆس هەروا ئاسان نیە چونكەلە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەستبەرداربونیان لە ئارسەر ڕەتكردۆتەوە .


گرێبەستی پیانیچ لەگەڵ یۆڤانتۆس لە هاوینی 2023 كۆتایی دێت و گرێبەستی ئارسەر میلۆس لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی 2024 تەواو دەبێت .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif