د.شێركۆ حمەامین: پەیامی ئێمە ئاشتی و ئارامیە و ئیدانەی ڕێگریەكان دەكەین

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
دكتۆر شێركۆ حمە ئەمین، پەرلەمانتار لە خولی پشووی پەرلەمانی كوردستان و یەكێك لە چالاكوانە سیاسیە كان سەبارەت بە چالاكی ڕۆژی ڕابردووی گروپی ئاشتی كە ڕێگریان لێ كرا بگەنە زینی وەرتێ وتی : ئامانجی ئێمە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و دژی هەڵگیرسانی شەڕو داگیرکاری  و پشتیوانی خەڵكی ناوچەكە بوو، كە بەداخەوە مەترسی جدی هەیە، وێڕای نەبوونی موچەو قەیرانەكانیتر كە ژیانی هاوڵاتیانی قورس كردوە
دكتۆر شێركۆ بۆ كورد پلات وتی : پێویستە بەیەکڕیزی و تەبایی و ڕەتکردنەوەی پلانی داگیرکاری ناوچەکە و هەرێم لەو شەڕە دوربخرێتەوەوئارامی ئەو ناوچەیە بەگەڕاندنەوەی هێزەکان بۆ پێش کۆرۆنا بەرجەستەبکرێت
لە وەڵامی ئەوەی كە ئایا ڕێگری لە چونی ئێوە كرا بۆ زینی وەرتێ، دكتۆر شێركۆ وتی: بەڵێ ئاسایش لەبازگەی قەنتەران پێش ڕانیە ڕێگریان لە گروپەکەکرد و لە دەروازەی سەرکەپکانیش ڕێگریان لە خەڵکی ڕانیەو ناوچەکە کردبو،کەئامانجی هەردولا بەشداری بو لە چالاکییەکی ئاشتیانەی مەدەنی خەڵکی ناوچەکەلەپێناو ئاشتی و دژی شەڕو داگیرکاری لەزینێ وەرتێ

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا دكتۆر شێركۆ ئیدانەی ئەو جۆرە ڕێگریانەی كرد و وتی :  ئێمە ئیدانەی ئەم جۆرە هەڵوێست و ڕێگری لەچالاکی  مەدەنی و ئاشتیانە دەکەین و ئەوە مانای بەرتەسكردنەوەی ئازادیە

 هەواڵی پەیوەندیدار
https://www.kurdplat.net/2020/04/blog-post_579.html?m=1

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif