دۆخی بەریتانیا لە بەردەم گفتوگۆكانی برێگزێت و كۆرۆنادا

ليست هناك تعليقات
كورد پلات - ڕاپۆرت

حكومەتی بریتانیا، پێ بە پێ رێكار و دەرەنجامەكانی رۆژانەی كۆرۆنا تاوتوێدەكات و لەگەڵ رۆژنامەنوسانی وڵاتەكە بەشیدەكات، دوایین زانیارییەكانی تایبەت بە رێنمایی، دەرەنجامی هەوڵەكانی تەندروستی دەسەڵاتدران لەورێگەیەوە دەخاتەڕو.
لاوك سەڵاح لە پەیجی"کوردیوکەی- کۆرۆناڤایرۆس" رۆژانە ئەنجامی كۆنفرانسەكە بڵاودەكاتەوە، پەیام و ناوەرۆکی سەرەکی کۆنفرانسی رۆژانەی حکومەتی بریتانی، ئەمرۆ 24ی نیسانی 2020 لە لایەن وەزیری گواستنەوە وجێگری بەرپرسی باڵای پزیشکی، تایبەت بو بە رێکارییەکانی گواستنەوە وهاتوچۆ بۆ دابینکردنی دەرمان و تێست کردن بۆ ئەو کەسانەی کار دەکەن.
نزیکەی 16000 داواکاری بۆ تێست کردن لە رێگای ماڵپەری حکومەتەوە پەسەند کرا و دواتر بە شێوەیەکی کاتی ماڵپەرەکە داخرا لەبەرئەوەی روبەروی فشاری زۆر بۆوە، بەڵام دەکرێتەوە ئەگەر کەسەکە هەستیکرد نەخۆش نییە پێویست ناکات داوای تێست کردن بکات.

لە ئێستادا 10 ملیۆن و 70 هەزار کەس کە بە کارمەندی سەرەکی دەژمێردرێن لە بریتانیادا لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە گەڵیان دەژین لە ماڵەکانیاندا دەتوانن داوای تێست کردن بکەن لە رێگای ماڵپەری حکومەتەوە، وەزیری گواستنەوەش رایگەیاند "یەکەی یارمەتی گواستنەوە" دامەزراوە و خەڵکێکی زۆر وەک خۆبەخش کار دەکەن و 9000 هۆکاری گواستنەوە دابین کراوە. 

بەگوێرەی رێنماییەكان، بەکارهێنانی ماددەکانی پاکژکەرەوە نابێت بە هیچ جۆرێک بەکار بهێنرێت بۆ تێست کردن.  بەکارهێنانی هەر مادەیەک یان دەرمانێک دەبێت لەسەر بنەمای بەڵگەی زانستی بێت. (تکایە بروانە وێنەکەی خوارەوە)، حکومەتی بریتانیا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فەرەنسا و ئێرلەندا رێکەوتن تا شتومەک بە تایبەتی دەرمان و پێداویستی تەندروستی دابین بکات.

لە ئێستادا لە بریتانیا هێڵی حاڵەتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستێکی ئاسۆییدا وەستاوە، بەڵام رەنگە بەرزبێتەوە لەبەرئەوەی خەڵکێکی زۆر تێست کردنی بۆ ئەنجام دەدەرێت،سەبارەت بەوەی کە سەرۆک وەزیران پێشتر وتبوی کە رۆژانە 250 هەزار تێست ئەنجام دەدەین، وەزیری گواستنەوە وتی بەهیوای ئەوە بوین. 

ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئامارەکان زۆر رون و ئاشکرا نەبن ناتوانرێت پەیوەندی باكگراوندی کەسی نەخۆش بە ڤایرۆسەکەوە دەستنیشان بکرێت. کار لەسەر ئەم مەسەلەیە بە وردی دەکرێت، حکومەت پاکێجی دارایی گونجاو تەرخان دەکات بۆ یارمەتیدانی هۆکانی گواستنەوە. لە ئێستادا هۆکارەکانی گواستنەوە فشاریان لەسەر نییە. نزیکەی ٢٨ ملیۆن پاوەند بۆ شارەوانی  ساوسهامپتۆن و پۆرتسمۆس تەرخانکراوە بۆ تاقیکردنەوە و بەکارهێنانی فرۆکەی درۆن، 
هەتا ئێستا گفتوگۆکانی رێکكەوتنی برێکزت بەردەوامە و بریتانیا بەنیازە وەک ئەوەی پلانی بۆ کراوە کە رۆژی 31ی مانگی دوانزەی ئەم ساڵ رێکەوتنامەکە ئیمزا بکرێت، لە ئێستادا باسی رێکخستنی کاروباری بازرگانی دەکەن بۆ ماوەی پاش برێگزت.

پێشتر باسی ئەوەکرا لە کۆتایی مانگی چوار تێست بۆ 100 هەزار کەس ئەنجامدەدرێت، باس لەوەنەکرا کە مەبەست بونی توانایە بۆ ئەنجامدانی تێست لەو ئاستەدا، 
بریتانیا پێنچ مەرجی داناوە بۆ پێداچونەوە و لابردنی داخستنی سەرتاسەری: توانای نەخۆشخانەكان بۆ ئیدارەی قەیرانەکە، دڵنیابون لەوەی توانای تەواو هەیە بۆ ئەنجامدانی تێست کردن، دڵنیا بون لەوەی پێداویستی خۆپاراستنی تەواو هەن، دڵنیابون لەوەی کە تەوژمی دوەمی ڤایرۆسەکە نایەتەوە و رێژەی مردن زۆر کەم بۆتەوە.
لە كۆنگرە رۆژنامەییەكەدا باس لەوەشكراوە، "ترۆپکی ڤایرۆسەکە هێشتا تەواو نەبوە، تا خەڵک زیاتر پابەندی دوورپەرێزی کۆمەڵایەتیبن، زووتر دۆخەکە باشتر دەبێت و پێداچوونەوە بە رێنمایەکاندا دەکرێت، هەرچەندە کەشوهەوا لە رۆژانی کۆتایی هەفتەدا خۆشە بەڵام تکایە لە ماڵەوە بمێننەوە و  ژیانی خۆتان و خەڵک بپارێزن".
کۆی ژمارەی توشبوەکان گەیشتوەتە 768 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا کۆچیان کردوە و کۆی قوربانیان گەیشتوەتە 19 هەزار و 506 کەس.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif