كازمی لەدوای كۆبونەوەكەی لەگەڵ سەركردەكانی شیعە، چەند ناوێکی کابینەکەی دەگۆڕێت

ليست هناك تعليقات

كورد پلات - هەواڵ

ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، مستەفا کازمی و سەرکردەی هێزە شیعییەکان، ئەمشەو هەینی، کۆبوونەوە و بەپێی سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، "هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چەند ناوێکی نێو کابینە وەزارییەکەی حکوومەتی داهاتووی عێراق بگۆڕدرێت". 

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکە، کە قسەی بۆ میدیا عێراقییەکان کردووە، "کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو مستەفا کازمی و سەرکردەی هێزە شیعییەکان، کە لە ماڵی سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح هادی عامری بەڕێوەچووە، بە ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینی ناوی بەشێک لە کاندیدانی کابینە وەزارییەکەی کازمی و کاندیدکردنی چەند کەسێکی لە جێگەیان کۆتاییهات".

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، "هێزە شیعییەکان لە کۆبوونەوەکەدا هەندێک لەو ناوانەیان ڕەتکردووەتە کە لە کابینەکەی کازمی-دا هەبوون، بەتایبەتیش وەزیرانی ئێستای حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی و وەزیرانی پێشوویش لە حکوومەتەکەی حەیدەر عەبادی".

لە کۆبوونەوەکەدا یەکێک لە هێزە شیعییەکان، کە سەرچاوەکە ناوی نەهێناوە، داوایکردووە وەزیری ئێستای تەندروستی لە شوێنی خۆی بهێڵرێتەوە.

لە کۆتاییدا بڕیار دراوە کە هێزە سوننی و کوردەکان لە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکرێنەوە، بەرلەوەی وادەی دانیشتنی متمانەبەخشین بە حکوومەتەکەی کازمی لە پەرلەمانی عێراق ساز بکرێت.

ڕۆژی نۆی نیسان، سەرۆککۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، لە کۆشکی سەلام، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق مستەفا کازمی ڕاسپارد لە ماوەی 30 ڕۆژدا حکوومەتی داهاتووی وڵاتەکە پێکبهێنێت.

کازمی یەکەم سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوە کە لەلایەن زۆرینەی هێزە سیاسییە شیعی و سوننی و کوردییەکانەوە پشتیوانی لێدەکرێت، لەکاتێکدا وەک هەموو ڕاسپێدراوەکانی پێشوو لەلایەن گەل و شەقامی عێراقی و حزبوڵڵای عێراقەوە ڕەتکراوەتەوە.

بۆ تێپەڕاندنی کابینەی حکوومەتەکەی لە پەرلەمانی عێراقەوە، مستەفا کازمی پێویستی بە زۆرینەی ڕەهای (50 لەسەد +1)ـی کۆی ئەندامانی پەرلەمانی ئامادەبووی دانیشتنی یاسایی پەرلەمان هەیە، نەک تەواوی ئەندامانی پەرلەمان کە (329) ئەندام پەرلەمانن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif